مەسرور بارزانی: دوو ملیۆن هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە
- کوردستان
- 9 تەممووز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، ئێستا دوو ملیۆن هاونیشتمانی کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە و تا کۆتایی ساڵی 2026، پڕۆژەکە دەگاتە هەموو ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان.
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە کابینەی نۆیەم بڕیاری لەسەر درا و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان دەبێتە 24 کاتژمێری بە تێچووی کەمتر و لە ژینگەیەکی پاکتر.
پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕایگەیاند، ئێستا دوو ملیۆن هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان، لەڕێی پڕۆژەی ڕووناکییەوە، کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە. هاوکات تا کۆتایی ساڵی 2026، پڕۆژەکە دەگاتە هەموو ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی ڕووناکی تا دێت فراونتر دەبێت و ئێستا گەیشتووەتە دوو ملیۆن هاونیشتمانی کە دەکاتە لە 30%ـی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک فراوان کراوە، کە هەردوو بازنەی 150 مەتریی هەولێر و 60 مەتریی لە سلێمانی دەگرێتەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 17-10-2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە گەڕەکی شادی هەولێر پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، ئێستا ڕێژەی 80%ـی هاونیشتمانیان پارەی کەمتر دەدەن بەراورد بە پارەی کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






