لیژنە باڵاکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچە و نەوتی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دەکات
- کوردستان
- 9 تەممووز

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە شەوی ڕابردوو بەڕێوەچوو
ئاڤا نیوز
یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەست پێدەکات، ئامانجەکە ئەوەیە لە ماوەی 48 کاتژمێردا پێشنیازی هەولێر و بەغدا سەبارەت بە پرسی مووچە و هەناردەی نەوت وەربگرێت و لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران بخرێتەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبووەنەوەی ڕۆژی سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی خەرجکردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بڕیاری نەدا، بەڵام لیژنەیەکی پێکهێنا و ڕایسپارد بەخێرایی گفتوگۆ لەگەڵ کوردستان و عێراق بکرێت، پێشنیازی هەردوولا وەربگیرێت و دواتر لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری کۆتایی لەبارەی پرسی مووچە و نەوتی کوردستان بدرێت.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند؛ "هەرێمی کوردستان ئەندامێکی بۆ شاندی تەکنیکی زیادکردووە و د.ئومێد سەباح لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو بەشدار دەبێت، شاندی هەردوولا لە چوارچێوەی ئەو ڕەشنووسەدا گفتوگۆ دەکەن کە بەیەکتریان داوە و دەبێت لە ماوەی 72 کاتژمێردا یەکلایی ببنەوە."
ئەمەش بزانە: لیژنەکە لە پێنج ئەندام پێکهاتووە، محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانان و جێگری سەرۆکوەزیران سەرۆکایەتی دەکات، هەر یەک لە ساڵح مەهدی، وەزیری تەندروستی؛ د.نەعیم عەبوودی، وەزیری خوێندنی باڵا؛ بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و خالد شوانی، وەزیری داد ئەندامێتی لیژنەکە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






