دەم پارتی بۆ ئاڤا: شاندێکمان بۆ مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە دێتە هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 9 تەممووز

لۆگۆی دەم پارتی
ئاڤا نیوز
سبەی شاندێکی دەم پارتی سەردانی هەولێر دەکەن، ڕۆژی دواتریش دەچنە شاری سلێمانی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە.
وێنە گەورەکە: بڕیاروایە ڕۆژی 11ی تەمووز، 20بۆ 30 گەریلا و دوو لە سەرکردەکانی پەکەکە لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا چەک دابنێن. لە ڕێوڕەسمەکدا، ڕێوشوێنێکی ئەمنیی تووند دەگیرێتە بەر، تەنیا میدیای نزیک لە پەکەکە ئامادە دەبن و وێنە و ڤیدیۆکان تۆمار دەکەن، دوای ماوەیەکی کورت دیمەنەکان لەسەر شاشەیەکی نزیک بۆ کەناڵە میدیاییەکان بڵاو دەکەنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەم پارتی ڕایگەیاند، سبەی شاندی دەم پارتی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ڕۆژی 11ی تەممووزیش لە شاری سلێمانی بەشداری لە مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سبەی ئێوارە زیاتر لە 100 پەرلەمانتار و سیاسەتمەدار و چالاکوانانی باکووری کوردستان دەگەنە شاری هەولێر، بۆ ڕۆژی هەینی بەرەو شاری سلێمانی دەچن بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە.
سەبارەت بە بەشداریکردنی پارتە سیاسییەکانی تورکیا، کەماچ گوتی: ئەوان بە جیا ئامادەکاری و ڕێکخستنی خۆیان دەکەن، لەگەڵ ئێمە نایەن، ئەگەری بێن خۆیان بەجیا دێن.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە زیندانی ئیمراڵیەوە ڕایگەیاند، "لێرەدا كۆتایی به تهڤگهری پەکەکە دەهێنین کە وەک کاردانەوەیەک له دژی نكۆڵیكردن له ههبوونی کورد دەرکەوت و بە ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا، ستراتیژییەکەی شهڕی ڕزگاریی نهتهوهیی بوو. ئێدی دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراو و لەم سۆنگهیهوه ئامانجە سەرەکییەکە بەدی هاتووە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی دووشەممە 2025.5.12، لەسەر بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، ئەو ڕێکخراوە دەرئەنجامی دوایین کۆنگرەی خۆی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، خۆیان هەڵدەوەشێننەوە و کۆتایی بە خەباتی چەکداریی دەهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






