دیمەنی قۆڵۆن
ئاڤا نیوز
پزیکشێکی پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی گورچیلە، بۆ یەکەمین جار نەخۆشی هەوکردنی بەکتریای قۆڵۆن لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستنیشان و چارەسەر دەکات.
بابەتی سەرەکی: لە ساڵی 2023 دوای ئەوەی نەخۆشێک لە خوارووی عێراقەوە سەردانی د.مەجید شێخانی پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی گورچیلە لە هەولێر دەکات، پێی دەڵێت کە ماوەیەکی زۆرە بەدەست کێشەی قۆڵۆنەوە دەناڵێنێت، بۆ چارەسەریش سەردانی چەندین پزیشکی دیکەی کردووە و کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: د. مەجید شێخانی، پسپۆڕێ وردی نەخۆشییەکانی گورچیلە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ساڵی 2023 کاتێک نەخۆشەکە سەردانی کردین، پارچەیەکی قۆڵۆنیمان وەرگرت و بۆ شانەزانیمان نارد، دەرکەوت ئەو نەخۆشییە هەوکردنی بەکتریای قۆڵۆنە و ناوی ' Malakoplekia'یە، ئەمەش یەکەم جۆری نەخۆشییە لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق تۆمارمان کرد.
- بەبێ نەشتەرگەری لەڕێگەی دەرمانی تایبەتەوە لە ماوەی دوو ساڵدا چارەسەری نەخۆشەکەمان کرد، ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.
ئەو کەسانەی مەترسی تووشبوونیان بەم نەخۆشییە هەیە کێن؟
* ئەو کەسانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە ئەگەری توشبوون بەم نەخۆشییەیان هەیە، ڕەنگە لە کاتی پشکنینیش بە هەڵە نەخۆشییەکەیان وەک وەرەم دەستنیشان بکرێت.
* ئەو کەسانەی چاندنی گورچیلە، یان چاندنی جگەریان بۆ کراوە، یان ئەو کەسانەی نەخۆشی ڕەبۆ، یان نەخۆشی ڕۆماتیزمیان هەیە و دەرمانی بەرگرییان بۆ دانراوە، توشی دابەزینی خوێن و لاوازی سیستمی بەرگری دەبن، ئەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکەی هەیە.
ئایا نەخۆشییەکە بەس لە قۆڵۆن دروست دەبێت؟
بە گوێرەی زانیارییەکانی د.مەجید شێخانی، نەخۆشی Malakoplekia'' نەخۆشییەکی گشتگیرە، لە هەر شوێنێکی جەستە ئەگەری سەرهەڵدانی هەیە و ڕەنگە پێست، دیواری سییەکان، جگەر گورچیلە، دیواری میزڵداندا ئەم نەخۆشییە سەرهەڵبدات.
ڕێنماییەکانی پزیشک بۆ ئەو کەسانەی توشی نەخۆشییەکە دەبن
* ئەو کەسانەی چاندنی گورچیلە یان جگەریان بۆ کراوە، یان نەخۆشی ڕەبۆیان هەیە، کاتێک توشی هەوکردنی ڕیخۆڵە و دابەزینی خوێن و کێشیان دەبن، پێویستە بچن سەردانی پزیشکەکانیان بکەن، بۆ ئەوەی نەخۆشییەکەیان بۆ دەستنیشان بکات، ئەگەر نەخۆشییەکەیان لا نامۆ بوو، پێویستە بیر لە نەخۆشی Malakoplekia' بکەنەوە.
* ئەو کەسانەی نەخۆشن و دەرمانی بەرگری لەش وەردەگرن، پێویستە بە ڕێنمایی پزیشک دەرمانەکە بەکاربهێنن.
* لە حاڵەتی دروستبوونی هەر نیشانەیەکی نامۆی وەک گرێی قۆڵۆن و کەم خوێنی، پێویستە سەردانی پزیشک بکەن بۆ ئەوەی نەخۆشییەکەیان بۆ دەستنیشان بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی لە ساڵی 2023 نەخۆشی' Malakoplekia' لەلایە د. مەجید شێخانییەوە دەستنیشانکرا، دواتر خۆی و تیمەکەی توێژینەوەیەکیان لەسەر کرد و ڕۆژی 8-7-2025 توێژینەوەکەیان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاوکرایەوە.
زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 2021یش بۆ یەکەم جار نەخۆشی 'Malakoplekia' لە وڵاتی ئیمارات دەستنیشانکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
28 پرۆژەی وەبەرهێنان لە زاخۆ جێبەجێ کراون
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
تەواوی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەبێت بە 24 کاتژمێری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
32 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەیەوێت پێش چین و ڕووسیا پێگە ئەتۆمییەکەی لەسەر مانگ بکاتەوە