
دیمەنی بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەڕەڕای چڕبوونەوەی هەوڵەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززە و بەردەوامبوونی دانوستانەکان، بەڵام بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتەکە بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: ماوەی 21 مانگە شەڕ بەرۆکی کەرتی غەززەی گرتووە، جیا لە کوژراو و برینداربوونی دەیان کەس ڕۆژانە، هێشتا زۆرێک لە قوربانییەکان لە ژێر داروپەردوو و گیریان خواردووە، دۆخی مرۆیی کەرتەکە ڕۆژ بەڕۆژ خراپتر دەبێت خۆراک و هاوکاریی مرۆیی زۆر کەمە و قەیرانی و برسێتی ڕووبەڕووی دانیشتووانی کەرتەکە بووەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دەزگای بەرگریی شارستانیی غەززە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی ئیسرائیل، 23 کەس کوژراون کە هەشتیان منداڵن.
زانیاریی زیاتر: دواجار بەهەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا توانرا هەردوو لایەنی ئیسرائیلی و بزووتنەوەەی حەماس بێنە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستانی ناڕاستەوخۆ ئەنجام بدەن، لەسەر ئەم پرسەش بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەم هەفتەیە لە واشنتن بوو دیداری گرنگی لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا، بەڵام تاوەکو ئێستا ئیسرائیل لە هێرشکردن بەردەوامە و هیچ دەرئەنجامێکی کۆتایی ڕانەگەیێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






