کارتی نیشتمانی بۆ زیندانییان دەردەکرێت؛ لەبری 250 هەزار دینار تەنیا شەش هەزار دینار وەردەگیرێت
- کوردستان
- 10 تەممووز

دیمەنی کارتی نیشتمانی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بڕی سێ ملیار دینار تەرخان دەکات بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ زیندانیان، ئەم بڕیارە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێشتر هەر سزادراوێک لە هەرێمی کوردستان کارتی نیشتمانی دەرهێنابا، مامەڵەی بە شێوەی VIP بۆ دەکرا و بڕی 250 هەزار دیناری لێوەردەگیرا، بەڵام دوای داواکاری بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕەزامەندی دا لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەت، کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان دەربهێنرێت.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان، عێراق بڕی سێ ملیار دیناری تەرخان کردووە، ئەم بڕە پارەیە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان بکرێت.
شێوازی جێبەجێکردن: تیمێکی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕەگەزنامەی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەچنە چاکسازییەکان، هەر سزادراوێک کارتی نیشتمانی نەبێت، کارتەکەی بۆ دەردەکەن، بۆ هەر مامەڵەیەک بڕی تەنیا شەش هەزار دینار وەردەگیرێت.
ئەمەش بزانە: لە هەرێمی کوردستان لە کۆی پێنج هەزار و 800 سزادراو، دوو هەزار و 335 کەسیان کارتی نیشتمانی نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






