دڵشاد شەهاب: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی هەر شتێک لە ئەستۆی ئێمە بێت دەیکەین
- کوردستان
- 10 تەممووز

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی قۆناغی یەکەمی چەکدانانی پەکەکە بەڕێوەبچێت، بۆ ئەم مەبەستە هەرێمی کوردستان ئامادەکاری کردووە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە.
وێنە گەورەکە: لەچوارچێوەی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڕیارە سبەی قۆناغی یەکەمی چەکدانانی پەکەکە جێبەجێ بکرێت، پرۆسەکەش لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە لەسەرجەم ئاستەکان لە هەرێمی کوردستان ئامادەکاری کراوە.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: سبەی هەرێمی کوردستان میوانداری هەنگاوێکی زۆر گرنگی چارەنووسساز و مێژوویی دەکات، ئەویش هەنگاوێکی کردەییە بەرەو ئاشتیێکی گشتگیر، هەموو لایەک بەپەرۆشەوە دەڕواننە ئەم پرۆسەیە.
- سەرۆک بارزانی هەر لە سەرەتای ئەم پرۆسەیەدا، تەنانەت لە قۆناغە سەختەکانیش لە پەیوەندی بەردەوام بوو، ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریی هەبووە بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە.
- لەسەرجەم قۆناغەکانی ئەم پرۆسەیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەیی هەرێمی کوردستانی نیشانداوە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی.
- هەر شتێک لە ئەستۆی ئێمە بێت بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی جێبەجێ دەکەین.
- هەموو لایەنەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە بایەخەوە دەڕواننە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان، ئەمەش نیشانەی باوەڕ و ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستانە لە هەوڵەکانی بۆ بەدیهاتنی ئاشتی لە ناوچەکە.
- هەرچەندە پرۆسەی ئاشتی لە قۆناغی سەرەتادایە بەڵام لە داهاتوو حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاری تەواو دەکات لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو گوندانەی بەهۆی شەڕەوە چۆڵکراون، لە ڕێگەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچە سنووریانە.
پەیوەست بەم بابەتەوە: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەست ئاڤا کەوتووە، گەر هاتوو ڕۆژی هەینی یەکەم گەڕی چەکدانانی پەکەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، دواتر سەرۆککۆماری تورکیا وتارێکی مێژووی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە پێشکەش دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 47 خولەک لەمەوپێش
کامکاران بە کۆنسێرتێکی گەورە دەگەڕێنەوە سلێمانی
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی نەوت واژۆ کرا
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەکی ئەمریکی لەبارەی ئۆتیزم زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 ئەیلوول
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 ئەیلوول
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بابل وەک پایتەختی پیشەسازیی عێراق ناسێنرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
واشنتن یەکەم هەڵوێستی سەبارەت بە دان نان بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕاگەیاند
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر بە هاشتاگ سوپاسی ئەو وڵاتانە دەکات کە دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین ناوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: داعش لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە 153 هێرشی ئەنجامداوە