پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی بۆ ئاڤا: گوتارەکەی ئەردۆغان لەسەر پرۆسەی ئاشتی دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 تەممووز

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندووە، وتارەکەی سەرۆککۆماری تورکیا لە دوای یەکەم پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە، پەیوەست بە پڕۆسەی ئاشتی دەبێت، دەسەڵات لەسەر پرۆسەکە قسەی خۆی دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانت: دوای ئەوەی وتەبێژی ئاکپارتی ڕایگەیاند کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕۆژی شەممە، گوتارێکی مێژوویی دەبێت، ئاڤا میدیا بەدوداچوونی بۆ کات و شوێن و ناوەڕۆکی وتارەکەی ئەردۆغان کرد، ئاڤا زانیویەتی، وتارەکەی لە چوارچێوەی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە و پرۆسەی ئاشتی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: غالب ئەنساری ئۆغلو، پەرلەمانتاری ئاکپارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند؛ ماوەی سێ ڕۆژ ئاکپارتی کەمپەینێکی سێ ڕۆژی دەبێت، ئەردۆغان لە گردبوونەوەی کەمپەینی ئاکپارتی بەشدرای دەکات، لە کردنەوەی کەمپەینەکەدا کاتژمێر 10ی بەیانی لە شاری ئەنقەرە لەبەردەم جەماوەری تورکیا، گوتارێکی مێژوویی دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕەحیم ئاکداغ، پەرلەمانتاری ئاکپارتی بە ئاڤا میدیای گوت: گوتارەکەی ڕۆژی شەممەی ئەردۆغان سوپرایز دەبێت و پێشبینی دەکرێت، ئەردۆغان لێبووردنی گشتی بۆ زیندانییەکان دەربکات کە بەشێکی زۆری کوردەکان دەگرێتەوە.
هەروەها پێشبینی ئەوەش دەکرێت کە ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بکات، لەو چوارچێوەیەشدا کار لەسەر نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ بۆ تورکیا بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
7 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی بازرگانی لە زاخۆ کردەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەزار و 630 قوتابخانەی سنووری هەولێر زەنگی خوێندن لێدرا