
بەسێ هۆزات، ئەو خانمەی سەرپەرشتی مەراسیمی چەكدانانی 30 چەكداری پەكەكەی كرد
ئاڤا نیوز
بەسێ هۆزات، ئەو خانمەی سەرپەرشتی مەراسیمی چەكدانانی 30 چەكداری پەكەكەی دەكرد، ماوەی 12 ساڵە هاوسەرۆكی كەجەكەیە، لە تەمەنی شازدە ساڵییەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی پەكەكەوە كردووە.
چیرۆكی سەرەكی: دوای 47 ساڵ لە شەڕی چەكداری، ئەمڕۆ هەینی 11-7-2025، گرووپێكی نێو پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كە لە 15 پیاو و 15 ئافرەت پێكهاتبوون، لە مەراسیمێكدا لە ئەشكەوتی جاسەنەی سنووری سوورداش لە پارێزگای سلێمانی، چەكەكانیان سووتاند.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرپەرشتی ئەو گرووپەی پەكەكە كە ناویان لەخۆیان ناوە گرووپی (ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتی)، خانمێكی خەڵكی دەرسیمە بە ناوی 'هۆلیا ئۆران' كە ناوە حیزبیەكەی 'بەسێ هۆزات'ـە.
لێدوانی فەرمی: هۆزات لە مەراسیمی چەكدانانی پەكەكە وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، "وهك نیازپاكیی سهركهوتنی پرۆسهی (ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتی) و لەسەر بنەمای داوای ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، به ئامانجی بهردهوامیدان به تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی و سۆسیالیزمیمان؛ له حزوری ئێوهدا به ئیرادهی ئازادی خۆمان، چهكهكهمان لهنێو دهبهین".
هاوسەرۆکی کەجەکە ئاماژەی بەوەشكرد كە بڕوایان به هێزی سیاسهت و ئاشتی كۆمهڵایهتی ههیه، نهك چهك. تاکو ئێستاش هیچ شتێك به ئاسانی و بێ قوربانی و بهبێ تێكۆشان بهدی نههاتووه، بهپێچهوانهوه ههموو شتێك ڕۆژانه به قوربانی گهوره و به تێكۆشانی بێ وێنه بەدەستهاتووە. ههڵبهت له ئێستا بەدواوەش ههر به تێكۆشانی سهخت و دژوار بهردهوام دهبێت".
ژیاننامە:
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆكی كۆنسەی كەجەكە، ئەو خانمەی سەرپەرشتیی یەكەم قۆناغی پرۆسەی چەكدادانی پەكەكەی كردووە.
ناوی تەواوی: هۆلیا ئۆران - ناوی خەباتی چەكداری 'بەسێ هۆزات'.
لەدایكبووی: ساڵی 1978 لە دەرسیم.
نەتەوە: كوردی عەلەوی.
لە خێزانێك لەدایكبووە كە ژمارەی ئەندامەكانی نۆ كەسن، خۆی منداڵی ژمارە حەوتی خێزانەكەیەتی.
قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە گوندەكەی خۆی بە ناوی (تانێر) سەر بە دێرسیم تەواوكردووە و قۆناغەكانی ناوەندی و ئامادەیی لە قەیسەری خوێندووە.
لەكاتی قۆناغی ناوەندییەوە ئاشنای بیروبۆچوونەكانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە بووە.
لە ساڵی 1994، لە تەمەنی 16 ساڵی پەیوەندی بە ڕیزەكانی پەكەكە كردووە.
لە ساڵی 2013 لەگەڵ جەمیل بایك، وەك هاوسەرۆكی كۆنسەی كەجەكە دیاریكراوە و تاكو ئێستا بەردەوامە.
ڕۆژی 11-7-2025 لەگەڵ 29 گەریلای دیكەی پەكەكە، لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی، بەسێ هۆزات وەك سەرپەرشتی گروپەكە، چەكی خۆی دانا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






