
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، لەبارەی دۆخی سووریا و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پێی وایە هێشتا هەردوولا لەسەر پلانی تێکەڵکردنی هێزەکان ناکۆکن.
وێنە گەورەکە: دوای واژۆکردنی ڕێكکەوتنێکی هەشت خاڵی لە مانگی ئاداری ڕابردوو لەنێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، هەوڵەکانی ئەمریکا بەردەوامە بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی هەسەدە و سووریا.
لێدوانی فەرمی: تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا بە ئاژانسی ئەسیۆشێتد پرێسی ڕاگەیاندووە، پێم وانییە هیچ پێشکەوتنێک لە گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی سووریا و کورددا هەبێت و هێشتا هەردوولا لەسەر پلانی تێکەڵکردنی هێزەکانیان ناکۆکن.
باراک دەڵێت، "دیمەشق کارێکی نایابی کردووە لە پێشکەشکردنی بژاردە بەهێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ ئەوەی لەبەرچاوی بگرن و واشنتن متمانەی تەواوی بە حکومەتی سووریا و سوپا نوێیەکەی هەیە".
زانیاریی زیاتر: لەبارەی هەسەدەوە باراک وتی، "هێزەکانی سووریای دیموکرات هاوبەشێکی گرنگ بوون لە شەڕی دژی داعش و دەمانەوێت دڵنیابینەوە کە دەرفەتێکی شایستەیان پێدەدرێت بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ حکومەتی سووریا.
سەبارەت بە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا وتی، واشنتن پەلەی نییە لە کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی لە سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی فەلەستیندا دەنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: شایەنی خەڵاتی ئاشتییم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی عێراق لە کەرکووکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی فەلەستیندا دەنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: شایەنی خەڵاتی ئاشتییم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی عێراق لە کەرکووکە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحید پەسەند کرا