
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای کۆتاییهاتنی پشووی یاسادانان، ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە، بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە دەنگ لەسەر سێ پرۆژە یاسا و خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژەیاسایەکی دیکە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەم وەرزە، دوایین وەرزی یاسادانانی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراقە، بۆیە چاوەکان لەسەر تێپەڕاندنی چەند یاسایەکی گرنگن، بەشێک لە پەرلەمانتارانیش باوەڕیان وایە بەهۆی ئەوەی عێراق چووەتەناو دۆخی هەڵبژاردنەوە، ئەم خولەی پەرلەمان ناتوانێت هیچ یاسایەکی گرنگ دەربکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی کاروباری پەرلەمان، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، 12ی تەمموزی 2025، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەمین دانیشتنی خۆی لە وەرزی دووەمی یاسادانانی ساڵی چوارەمدا، لە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ، ئەنجام بدات.
ئەوەی چاوەڕاون دەکرێت: بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە لە بەشی یەکەمی دانیشتنەکەدا، پەرلەمان دەنگدان لەسەر سێ پڕۆژەیاسا دەدات:
• یەکەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای سەندیکای پرۆگرامسازانی عێراق.
• دووەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای تەندروستیی دەروونی..
• سێیەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای پاراستن لە زیانەکانی تووتن.
هەروەها، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای یەکێتیی نەخۆشخانە تایبەتەکان لە عێراق دەکرێت.
لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆ بۆ سێ پڕۆژەیاسای دیکە دەکرێت، کە بریتین لە:
• هەمواری یەکەمی یاسای دەستەی نیشتمانی بۆ چاودێریی ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایۆلۆجی.
• هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی کردەوەکانی ڕژێمی پێشووەوە بەشێک لە جەستەیان لەدەست داوە.
• پڕۆژەیاسای چوونەپاڵی کۆماری عێراق بۆ ڕێککەوتنامەی پاراستنی فیزیایی ماددە ئەتۆمییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






