ئەنجوومەنی باڵای فەتوای کوردستان فەتوا لەبارەی شوقە و خانوو و خوێندن دەردەکات
- هەواڵ
- 12 تەممووز

باڵەخانەی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان. وێنە سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە کوردستان لەبارەی کڕین و فرۆشتن بەو شوقە و خانوانەی کە هێشتا تەواو نەکراون و تەنها لەسەر نەخشەن، فەتوای دەرکرد و بە کارێکی ناشەرعی و حەرام ناوی برد، هاوکات فەتوای لەسەر بابەتی نووسینی نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرا و بەکرێ دانی بڕوانامەش دەرکرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە کوردستان لەسەر دوو بابەت کۆبووەوە و فەتوای دەرکرد، یەکێکیان لەبارەی فرۆشتنی ئەو شوقە و خانوانەیە کە هێشتا تەواو نەکراون، ئەوەی دیکەیان تایبەتە بە نوسینی ماستەر و دکتۆرا بە پارە و بەکرێ دانی بڕوانامە.
لێدوانی فەرمی: د. حەسەن محەممەد، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەم ماوەیە پرسیاری زۆرمان لەبارەی فرۆشتنەوەی ئەو شوقە و خانوانە کە لە پڕۆژە نوێیەکان هەن و هێشتا تەواو نەکراون لێ دەکرێت، ئێستا خەڵکێکی زۆر ڕووبەڕووی گرفت بووەتەوە. بۆیە لیژنەکە فەتوای دا، ئەگەر شوقە و خانوو بە هەیکەل بوو ئاساییە و دروستە بە شێوازی دەست لەسەر هەڵگرتن بفرۆشرێت.
واتا ئەو کەسەی خاوەنیەتی کە دەیفرۆشێ بڵێ ئەمە حاڵ و وەزعی خانوو یان شوقەکەیە، لەم بارە ئاساییە و کێشەی نییە، بەڵام ئەو شوقە و خانوانەی کە تەنیا لەسەر نەخشە بوونیان هەیە، لە کاتێکدا دروستە بیانکڕی کە هەموو بەڵگەنامەیەکی دیار بێت، واتا لە دەستی یەکەم بێت ئاساییە لە کۆمپانیا، بەڵام بەر لە دروستکردن و تەواو بوونی دروست نییە ئەم یەکەیە بفرۆشرێتەوە، ئەمە کارێکی حەرامە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ لیژنەی فەتوا لەبارەی نووسینی ماستەر و دکتۆرا بە پارە و بەکرێدانی بڕوانامە فەتوای داوە، لیژنەی فەتوا دەڵێن؛ ئەگەر کارەکە تەنیا دیزاین یان تایپکردن و ڕێکخستنی ناوەوەی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا بوو، یان پێدانی سەرچاوەی زانستی بوو، ئەوا هیچ کێشەی نییە و دروستە، بەڵام ئەگەر بابەتەکە بوو بە نووسینی زانستی نامە یان تێزەکە، کارێکی ناشەرعیە و دەچێتە خانەی غەشکردن.
ئەوانەشی بڕوانامەکەیان بەکرێ دەدەن بۆ کردنەوەی زانکۆی تایبەت، لەلایەن لیژنەی فەتواوە ئاگادار دەکرێنەوە کە ئەمە کارێکی دروست نییە، چونکە ئەو کەسەی بڕوانامەکە بەکرێ دەدات دەوام ناکات، جگە لەوە ڕەنگە بەهۆی بەکرێ دانی ئەو بڕوانامەیە زانکۆیەکی ئاست نزم دابمەزرێت، ئەمەش کارێکی ناشەرعییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






