
ئاڵاکانی (کوردستان - عێراق - ئەمریکا) - گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا لەڕێگەی باڵێۆزخانەکەی لە بەغدا نوێترین هەڵوێستی خۆی لەبارەی پرسی مووچە و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، "هانی هەردوولا دەدەین کە لەڕێگەی گفتوگۆی بوونیادنەرەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن".
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 70 ڕۆژە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی ڕاگرتووە، سەرەڕای هەوڵەکانیش لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دادگای فیدراڵی و پەرلەمانی عێراق، تائێستا بڕیاری ناردنی مووچە نەدراوە. لەم بارەیەوە ئەمریکا نوێترین هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و داوا دەکات هەولیر و بەغدا لەڕێگەی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکەن.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژێک بەناوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئێمە هانی هەولێر و بەغدا دەدەین کە کێشەکانیان لەڕێگەی گفتووگۆی بونیاتنەرانەوە چارەسەر بکەن".
- چارەسەرکردنی پرسی مووچە، وا دەکات عێراق ژینگەیەک دروست بکات کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان حەز بکەن بێن وەبەرهێنانی تێدا بکەن.
- چارەسەرکردنی سەرکەوتووانەی پرسی مووچە، ئاماژەیەکی ئەرێنیی دەبێت بۆ هاوکاریی فراوانتر و لە بەرژەوەندی هەموو عێراقدا دەبێت، بەتایبەت ئەو کاتەی کە بۆری نەوتی عێراق تورکیا دەکرێتەوە و گەڕان بەدوای وزەدا زیاتر دەبێت، ئەویش بە بەشداری کۆمپانیا ئەمریکییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 چرکە لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 چرکە لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن






