
دوو بژمێری سەرژمێری لەکاتی کارکردنیان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێكارە كارگێڕی و داراییەكان بۆ خەرجكردنی شایستەی دارایی بژمێرەكان تەواوكراون و لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دابەش دەكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا بە بەردەوام هەوڵیداوە، شایستەی دارایی تایبەت بە بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەكان و بژمێرەكانی پرۆسەی سەرژمێریی عێراق، لە حكومەتی عێراق وەربگرێت، دواجار ڕێكارە كارگێڕی و داراییەكان تەواوكران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەمڕۆوە، بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاماری پارێزگاكان، دەستدەكەن بە ڕێكخستنی كارەكان بۆ دابەشكردنی شایستەی دارایی بژمێرەكان و لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەكە دابەش دەكرێت.
خاڵە نەرێنییەكان: سەرەڕای نەناردنی مووچەی بژمێرەكان، حكومەتی فیدراڵ سەرووی 13 ملیار دیناری دیكەی نەناردووە كە تایبەتە بە خەرجییەكانی فەرمانبەرانی وەزارەتی پلاندانان و دەستەی ئامار و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە دەستە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، سەرباری ئەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی پێ دەرچووە، بەڵام دامودەزگاكانی حكومەتی عێراق كەمتەرخەمی دەكەن لە جێبەجێكردنی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پلاندانان دڵنیایی دەدات كە لە هەوڵی بەردەوامدا دەبێت بۆ وەرگرتنی تەواوی مافە داراییەكان كە هێشتا نەدراوە، بەو ئامانجەی مافی فەرمانبەرانی ئامار لە هەرێمی كوردستان نەفەوتێت.
زانیاریی تایبەت: هەرچەندە بڕی ئەو پارەیەی وەك گرێبەستی مانگانەی بژمێرەكان دیاریكرابوو، 250 هەزار دینار بوو، بەڵام ئاڤا لە زاری بەرپرسی دەستەی ئاماری هەولێرەوە زانیویەتی بڕەكەی لەلایەن بەغداوە بۆ نیوە كەمكراوەتەوە واتە هەر بژمێرێك بڕی 125 هەزار دینار بۆ هەر مانگێك پێ دەدرێت.
باكگراوند: ڕۆژی 20-11-2024، سەرژمێریی گشتیی لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، نزیکەی 40 هەزار بژمێر لە تەواوی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە پرۆسەکە کرد، بڕی گرێبەستی هەر بژمێرێک بۆ هەر مانگێك كاركردن 250 هەزار دینارە، بە گشتیش بژمێرەكان دوو مانگ كاریان كردووە و بەڕێوەبەرەكانیش سێ تاوەكو پێنج مانگ كاریان كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات






