
دیمەنی درۆنە تێکشکێنراوەکە. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمشەو جارێکی دیکە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر شاری هەولێر، هێرشەکە بە درۆنێک کراوە و تێکشکێنراوە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 2:20 خولەکی ئەمشەو چەند دەنگێکی بەهێز لە هەولێر بیستران. دوای چەند خولەکێک بەپێی کۆمەڵێک ڤیدیۆ کە بۆ ئاڤا نێردران، دەرکەوت درۆنێک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خراوەتە خوارەوە. دەگوترا هێرشەکە بە زیاتر لە درۆنێک کراوە، بەڵام دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت یەک درۆن بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: " بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 2:20 خولەک، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤای گوت: ئەو درۆنەی ئاراستە کرابوو لە دەرەوەی فڕۆکەخانە کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێک بەر فڕۆکەخانە نەکەوتوور، گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایین و بەهۆی هێرشەکە هیچ گەشتێک هەڵنەوەشاوەتەوە.
باکگراوند: دوای وەستانی جەنگی ئێران و ئیسرائیل لە 24ی مانگی ڕابردوو، لەو کاتەوە بەردەوام هێرشی درۆنی دەکرێنە سەر باشووری کوردستان، دوایین هێرش شەوی 10ی ئەم مانگە بوو، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر بارەگای یەکەی 70ی پێشمەرگە لە سلێمانی و، دوای چەند کاتژمێرێک درۆنێکی تر لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی پردێی سەر بە کەرکووک تێکشکێنرا.
لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگی ڕابردوودا چەندجارێک بە درۆن هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان، لەوانە کەرکووک، سلێمانی، هەولێر و زاخۆ، زۆربەی درۆنەکانیش تێکشکێنراون و بەهۆی هێرشەکانەوە هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە. تاوەکو ئێستاش شوێنی ئاراستەکردنی درۆنەکان دیارنییە و هیچ لایەنێکی هێرشەکانی لەئەستۆ نەگرتووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چەند لایەنێکی حەشدی شەعبی بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبار دەکات، حکومەتی عێراقیش بەفەرمی ئەمە ڕەت دەکاتەوە، لەسەر ئەم بابەتە چەند ڕاگەیێنراوێکیان دژی یەک بڵاوکردووەتەوە.
پەیوەست بەم هەواڵە: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە هەولێر بوو، ڕۆژی پێنجشەممە 10-7-2025 لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەلایەن سوودانییەوە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی ئەمدوایەی سەر هەرێم پێکهێنراوە، لیژنەکە بە ئەنجامی دروست گەیشتوون و هێرشکارەکان سزا دەدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات





