
هاوتوچۆی هاووڵاتییان لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ماوەیەک لە سستبوونی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، ئێستا هاتوچۆی گەشتیاری ئاسایی بووەتەوە، بەڵام بەشی زۆری ئەوانەی بۆ ئێران دەچن بەمەبەستی نەخۆشی و سەردانە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی شەڕی 12 ڕۆژی نێوان ئێران و ئیسرائیل هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران تا ئاستێکی زۆر سست بوو، بەڵام ئێستا هاتوچۆ ئاسایی بووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سالار تەحسین، بەڕێوەبەری نشینگە و پاسپۆرت لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە ئاڤا میدیای وت، ئەگەرچی ئێستا بەراورد بە مانگەکانی پێش شەڕ هاتوچۆ تا ڕادەیەک کەمترە، بەڵام هاتوچۆ ئاساییە و خەڵکێکی زۆر بۆ سەردانی پزیشک و کەسوکار و تەنانەت گەشتیاریش هاتوچۆ دەکەن. هێشتا ئەمساڵ هیچ ئامارێک لەبەردەست نییە، بەڵام ساڵی ڕابردوو یەک ملیۆن و 260 هەزار کەس هاتوچۆیان کردووە و ئەم ئامارە بەراورد بە ساڵی پێش خۆی زیادی کردووە.
باکگراوند: لە هەرێمی کوردستان شەش دەروازەی فەرمی دانپێنراو هەیە، ئەوانیش دەروازەکانی ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، باشماخ، پەروێزخان، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی. لەگەڵ ئەوەدا چەندین دەروازەی دیکەی وشکانی هەیە دانپێنراو نین.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا






