
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ئاڤا نیوز
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایدەگەینێت، "دەرگامان کراوەتەوە بۆ گوێگرتن لە داخوازییەکانی هاونیشتمانیان، پێویست بەوە ناکات گرژی و توندوتیژی دروستبکرێت، چونکە هیچ کێشەیەک بە ئاڵۆزی توندوتیژی چارەسەر نابێت".
چیرۆکی سەرەکی: لەناحیەی وەرتێی دەڤەری باڵەکایەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهۆی کەمی کارەبا، دوو ڕۆژە هاووڵاتیان خۆپیشاندانیان کردووە، بەهۆیەوە گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان درووست بوو. بە داخەوە خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش بریندار بوون.
لێدوانی فەەرمی: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ئاڤا میدیا وتی، "دوو ڕۆژ پێش ئێستا تیمێکمان ئامادەکرد بۆ دانیشتن لەگەڵ خۆپیشاندەران و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان. کێشەی کەمبوونەوەی کارەبایان هەبوو، داواکارییەکانیان وەرگیران و بە ئێمە گەیێنران، ئێمەش گەیاندمانە لایەنی پەیوەندیدار".
- "لەگەڵ وەزارەتی کارەبا دوو رۆژە لەسەر خەتین بۆ ئەوەی بڕی کارەبا بگەڕێنینەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی، بەڵام بەداخەوە دوێنێ ئەو ڕووداوە نەخوازراوە ڕوویدا".
- خۆپیشاندان لە شوێنی دیکەی سنوورەکە کرا و گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە، بەداخەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
- "ئێمە لەڕێگەی ئاڤاوە بە هاووڵاتیانی دەڤەرەکە دەڵێین، بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکارین و دەرگاکەمان کراوەتەوە بۆ هەموو گوێگرتن لە داخوازیەکانیان". پێویست بەوە ناکات گرژی و تووندوتیژی دروست بکرێت و ڕێگاکان بگیرێن.
- "هەوڵی جدی دەدەین و ئێمە لەوان زیاتر خەمخۆرین بۆ ئەوەی ئەم کێشانە چارەسەر بکەین".
- "سەرەخۆشیمان بۆ بنەماڵەی قوربانییەکە هەیە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەین، هیوادارین بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کێشەکان چارەسەر بکەین"، چونکە هیچ کێشەیەک بە ئاڵۆزی و توندوتیژی چارەسەر نابێت. هەروەها "داوا لە هاووڵاتیان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن، ئێمە لە خەمەکانیان تێدەگەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






