فایلی خەڵک؛ دانیشتوانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی دهۆک چەند گرفتێکیان هەیە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دانیشتوانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی وار ستی لە قەزای سێمێلی دهۆک چەند گرفتێکیان هەیە و داوای بەدواداچوونیان لە ئاڤا کردووە تاوەکو دەنگیان بگەیەنێت بە لایەنە پەیوەندیدارەکان. 

چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک لە دانیشتوانی پڕۆژەی وار ستی پەیوەندییان بە ئاڤاوە کردووە تاوەکو بەدواداچوونیان بۆ بکات لەسەر چەند گرفتێک کە تاوەکو ئێستا بۆیان چارەسەر نەکراوە و داوا دەکەن کە دەنگیان بگەیەنن بەلایەنە پەیوەندیدارەکان. 

زانیاریی زیاتر: ئەو پڕۆژەیە لە ساڵی 2021ەوە دروستکراوە و ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی دوو هەزار کەس دەبێت، هاوکات لەکاتی بونیادنانی پڕۆژەکەدا بەڵێنی ئەوە بە کڕیارانی درابوو کە 80% بۆ سەوزای تەرخان بکرێت بەڵام هیچ سەوزاییەکی نییە.

هەروەها هیچ دیوار و سیاجێکی جیاکەرەوە بۆ پڕۆژەکە نەکراوە و گرفتی کەمی خزمەتگوزاریشیان هەیە. 

لیدوانی فەرمی: د.هەڤاڵ سدیق، بەڕێوبەری وەبەرهێنانی دهۆک دەڵێت، ئەو بەڵێندەرەی پڕۆژەکەی دروستکردووە، زۆر کەمتەرخەمی کردووە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و کەمتەرخەمی لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان کردووە. 


نووسراوێک ئاراستەی لایەنە پەیوەندیداری حکومەت کراوە تاوەکو کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ