فایلی خەڵک؛ ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی گوندێکی قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر دەکات

شەیری بکە لە:
فایلی خەڵک؛ ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی گوندێکی قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر دەکات

ئاڤا نیوز

گوندی چەمە دوبز لە قەزای خەبات لە هەولێر کێشەی ئاو و کارەبایان هەیە. پارێزگاری هەولێریش لەڕێگەی ئاڤاوە بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکە بە دانیشتووانەکەی دەدات.

وێنە گەورەکە:  240 ماڵی گوندی چەمە دوبزی هەرکییان لە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر کێشەی ئاو و کارەبایان هەیە و ئاڤا میدیا دەنگی دانیشتووانەکەی دەگەیێنێتە لایەنی پەیوەندیدار.

زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا بەدواداچوونی بۆ کێشەکە کردووە و لەگەڵ ئەیاس حوسێن کە موختاری گوندەکەیە قسەی کردووە، ئەو بۆ ئاڤا دەڵێت: 15 ساڵە ئەمە حاڵمانە، تا ئێستا کەس کێشەکانی ئێمەی چارەسەر نەکردووە کە بە 240 ماڵ دوو مەحاویلەمان هەیە.

- بە تەواوبوونی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو و پڕۆژەی ڕووناکی گرفتی کارەبا و ئاوی ئەم گوندە و هەولێر و هەرێمی کوردستان بە یەکجاری چارەسەر دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە: بۆ چارەسەری خێرای کێشەکانی گوندی چەمە دوبزی هەرکییان، ئاڤا میدیا پەیوەندی بە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کرد و  و ئەویش گوتی، "بەسەرچاو بەدواداچوونی بۆ دەکەین و بۆیان چارەسەر دەکەین".


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ