
کۆبوونەوەی سەرکردە باڵاکانی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی سەرکردەکانی شیعە لە بەغدا کرا، بەپێچەوانەی ئەوەی چاوەڕوان دەکرا، لێدوان و بڕیاری ئەرێنی لەبارەی پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان بدەن، هاوشێوەی ڕابردوو جەختیان لەسەر کۆمەڵێک مەرج بۆ ناردنی مووچە کردووەتەوە. دووپاتیشی دەکەنەوە، گفتوگۆکان لەگەڵ هەولێر بەردەوام دەبن و ڕەنگە لەداهاتوودا چارەسەرێک بدۆزرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی دووشەممە هاوپەیمانێتیی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە کە لایەنە شیعەکانی بەشدار لە حکومەتی عێراق لەخۆدەگرێت. لە کۆبوونەوەکەدا باسی مووچەی خەڵکی کوردستان کراوە و هاوشێوەی ڕابردوو چەند مەرجێکیان بۆ ناردنی مووچە داناوە. بڕیارە لە 12 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و بڕیار لەبارەی ناردنی مووچە بدات.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، قەیس غەزعەلی، سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی هەق، هادی عامری،ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر، عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، حەیدەر عەبادی، هاوپەیمانێتیی نەسر، عامر فایز، سەرۆکی هاوپەیمانی تەسمیم و چەند لایەنێکی دیکەی هاوپەیمانێتییەکە بەشداربوون. باسی چەند پرسێکیان کردووە لەبارەی ئاسایش و سەقامگیری عێراق، هەڵبژاردن و دەرکردنی چەند یاسایەک لەلایەن پەرلەمانەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی لە کۆبوونەوەکەدا باسی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ناردنی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە نەبووە، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکەش تەنانەت بە یەک وشەش باسی مووچە و گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: عامر فایز، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی کە سەرۆکی هاوپەیمانی تەسمیمە و سەر بە ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرایە، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە قسەی بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێت: لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی وردەکاری کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی هەردوو شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی بۆ سەرکردە شیعەکان باس کردووە.
سوودانی گوتوویەتی، داوایان لە حکومەتی هەرێم کردووە پابەندی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی بێت، داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان ڕادەستی حکومەتی عێراق بکات.
بڕیارەکانی دیکەش جێبەجێ بکات پەیوەست بەم پرسە، لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەخۆران، بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکەن. {واتا سوودانی هەناردەکردنەوەی نەوت و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆی نانەوتی و تەوتین و ئەم بابەتانەی بەردەوام دووبارەی دەکەنەوە، کردوونیەتە مەرج بۆ ناردنی مووچە}. بەپێچەوانەوە مووچە نانێرن و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە بەرپرسیار دادەنێت.
عامر فایز باسی هەڵوێستی سەرکردەکانی شیعە دەکات بۆ قسەکانی سوودانی و دەڵێت: هەڵوێستی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، پشتگیری و پاڵپشتیی بووە بۆ بڕیارەکانی حکومەتی عێراق".
وەک عامر فایز باسی دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا باسی هەڕەشەکانی کورد بۆ کشانەوە لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق و کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق نەکراوە، بەشێوەیەکی گشتی قسە لەسەر دۆسیەی مووچە کراوە، بەتایبەت کە گفتوگۆکان لەنێوان بەغدا و هەولێردا هێشتا بەردەوامن و ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا چارەسەرێک بدۆزرێتەوە.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرا: ئەم کۆبوونەوەیە بەلای هەرێمی کوردستان گرنگ بوو، چاوەڕوان دەکرا لێدوان و بڕیاری ئەرێنی بدرێت، بەتایبەت کە نووری مالیکی و چەند سەرکردەیەکی دیکەی چوارچێوەی هەماهەنگی داوای چەند ڕۆژێک مۆڵەتیان کردبوو لە پارتی، بۆ ئەوەی چارەسەرێک بدۆزنەوە و دەست بە ڕەوانەکردنی مووچە بکەنەوە.
پێدراوە ڕاستەکان: ئەم قسانەی سوودانی و هەڵوێستی لایەنە شیعەکان لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەناردەکردنەوەی نەوتە بەزووترین کات و چەندجارێک ئەمەی دووپات کردووەتەوە، تەنانەت فشاری لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوتیش کردووە ئەوانەی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کار دەکەن بۆ ئەوەی ڕازی بن بە هەناردەکردنەوەی نەوت.
لەبارەی ناردنی داهاتی ناوخۆش بۆ بەغدا، حکومەتی کوردستان بەردەوام ئامادەیی دەربڕیوە سەدا ٥٠ی داهاتی نانەوتی ڕادەستی حکومەتی عێراق بکات، وەکو لە سەرەتای ئەمساڵیش بەردەوام پابەند بووە و داهاتی رادەست کردووە.
لەبارەی تەوتین و بەبانکیکردنی مووچە، وەک خۆتان دەزانن هەژماری من لە قۆناغی کۆتایی دایە و پێشتر حکومەتی عێراق پەسەندی کردووە، لەکۆی یەک ملیۆن مووچەخۆر تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٨٠٠ هەزار مووچەخۆر خۆیان لە هەژماری من تۆمار کردووە، تاوەکو کۆتایی ساڵیش پرۆسەکە تەواو دەبێت و سەرجەم مووچەخۆران لەڕێگەی هەژماری بانکی مووچە وەردەگرن.
حکومەتی کوردستان خۆی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بۆ ناردنی مووچە پشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی ببەستێت کە مانگی دووی ساڵی 2024 دەری کرد، دادگای فیدراڵی حکومەتی عێراق پابەند دەکات بەوەی نابێت مووچە تێکەڵی هیچ کێشەیەکی سیاسی بکرێت.
سوودانی لە کۆبوونەوەی ئەمشەو ناردنی لیستی مووچەخۆرانی وەک مەرجێک داناوە، ئەمە لەکاتێکدایە هەموو مانگێک دەوروبەری 20ی مانگ وەزارەتی دارایی کوردستان لیستی مووچەی بۆ بەغدا ناردووە، لیستی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بۆ بەغدا نێردراون، کەچی خراونەتە نێو دۆڵابێکەوە و تاوەکو ئێستا وردبینییان بۆ نەکراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە.
سەرەڕای هەموو ئەمانەش ئێستا حکومەتی کوردستان بۆ رێککەوتن هەموو ئامادەییەکی دەربڕیوە و تەنانەت نەرمیشی نواندووە، بەڵام سوودانی و بەرپرسانی عێراق هاوشێوەی ڕابردوو تەنیا قسە مەتاتییەکانیان دەکەنەوە، ئیتر وەک بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەردەوام جەختی لەسەر دەکەنەوە ڕوونە کێشەکە سیاسییە.
چی ڕوودەدات: هەر پەیوەست بە مووچە، بڕیارە دوانیوەڕۆی سێشەممە 15ی مانگ, ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی سوودانی کۆببێتەوە. بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان بە لایەکدا بخرێت.
ئەو لیژنە وزارییەی سوودانی هەفتەی ڕابردوو پێکی هێنابوو، ڕاپۆرتی خۆیان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پێشکەش دەکەن. لیژنەکە کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیاز پێشکەش دەکەن چۆن کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن.
پەیوەست بەم بابەتە: دوێنێ دووشەممە سوودانی لە چاوێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: چاوەڕوانی پێشنیازەکانی لیژنەکەن کە لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر درا. سوودانی دەڵێت، لیژنەکە پێشنیازەکانی خۆی کە هەردوولا لەسەری ڕازی بن، پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات، دوای ئەوەی دڵنیابووین هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە ناوەڕۆکی پێشنیازەکان، دەنگی لەسەر دەدەین و پەسەندی دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەسەری گرفتی كارەبای بیرەكانی ئاوی دەورووبەری شاری هەولێر دەكرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا پیاوێکی دەنگ خۆش لەسەر شەقام و پاڕکەکان دەباتە ماڵی بەساڵاچوان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانەوە ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەکارهێنانی بیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەسەری گرفتی كارەبای بیرەكانی ئاوی دەورووبەری شاری هەولێر دەكرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا پیاوێکی دەنگ خۆش لەسەر شەقام و پاڕکەکان دەباتە ماڵی بەساڵاچوان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانەوە ڕاگەیاند
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتوانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی دهۆک چەند گرفتێکیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین وادە بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک دیاری کرا