لە پەرلەمانی عێراق واژۆ بۆ هەڵوەشانەوەی بە قەزابوونی قەرەتەپە کۆدەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 تەممووز

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق یاداشتێکیان ئامادەکردووە و تا ئێستا 105 واژۆ بۆ هەڵوەشانەوەی بڕیاری بە قەزابوونی قەرەتەپە کۆکراوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 1-7-2025 واتا دوو هەفتە لەمەوبەر، وەزارەتی پلاندانی عێراق بە واژۆی محەممەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانانی عێراق بڕیاری هاتنەکایەی قەزای قەرەتەپەی دەرکرد و بڕیاریدا قەرەتەپە کە ناوچەیەکی کوردنشینە لە قەزای خانەقینەوە بخرێتە سەر پارێزگای دیالە، هەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکسیی خرایە سەر.
لێدوانی فەرمی: کاروان یاروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای وت، فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمان یەک دەنگ بەبێ جیاوازی، کوردستانیانە هەوڵماندا و 105 واژۆ کۆکرایەوە، ئەمڕۆ سێشەممەش پرۆسەی کۆکردنەوەی واژۆ لە پەرلەمانی عێراق بەردەوامی دەبێ و ئەو ژمارەیە زیاد دەکات. ئەوەی کە گرنگە جگە لە پێنج فراکسیۆنە کوردییەکە، سەرۆکی فراکسیۆنە عێراقییەکانیش واژۆیان کردووە.
کاروان یاروەیس ئەوەش دەڵێت: دوای ئەوەی واژۆ کۆکردنەوەکە تەواو بوو، هەموو سەرپێچییە یاساییەکانی ئەم بابەتە هاوپێچ دەکەین و دەینێرین بۆ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکایەتی پەرلەمان. کۆپیەکی دیکەشی دەنێرین بۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق کە بڕیارەکەی دەرکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای وت، ئەم هەنگاوە کاریگەری زۆری دەبێت بۆ ئەوەی بڕیارەکە هەڵوەشێتەوە یان ڕابگیرێت، چونکە ئەمە پێچەوانەی ماددەی 140ـی دەستوورە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بە تێپەڕبوونی ئەم بڕیارەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق گۆڕانکاری لە یەکە ئیدارییەکانی ئەم ناوچانە ڕوودەدات و دیمۆگرافیای ئەم ناوچەیە لە قازانجی سووننەکان دەگۆڕێت. ئەمە جگە لەوەی بەپێی ماددەی 140 نابێت هیچ گۆڕانکارییەکی کارگێڕی لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان بکرێت تا ماددەکە جێبەجێ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە