
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
ئاڤا نیوز
لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر دوو کێڵگەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگێنراوێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت: ئەم هێرشانە مایەی قبوڵکردن نین.
چیرۆکی سەرەکی: لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا چەند هێرشکی درۆنی کراوەتە سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، شەوی ڕابردوو دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە سنووری هەولێر کران و هیچ زیانێکی نەبوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەش درۆنێک ئاراستەی کێڵگەی نەوتی سەرسنک کرا و بەهۆیەوە کۆمپانیای HKN ENERGYـی ئەمریکی کارەکانی لەو کێڵگەیە ڕاگرت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: ئەمریکا ئەم هێرشانە شەرمەزار دەکات لە وانە هێرشەکانی 14 و 15ـی ئەم مانگە بۆ ژێرخانی نەوتی کێڵگەکانی خورمەڵە و سەرسنک لە هەرێمی کوردستان. پێویستە حکومەتی عێراق دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت بۆ ڕێگریکردن لە گرووپ و میلیشیا چەکدارەکان، ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆسەر ئەو شوێنانەی کۆمپانیا عێراقی و بیانییەکان وەبەرهێنانی تێدا دەکەن.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکە هاتووە، ئەم هێرشانە جێگەی قبوڵکردن نین و سەروەری عێراق تێکدەدەن و زیان بە هەوڵەکان دەگەیەنن بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی. داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوە لەو هێرشانە بکات و لێپرسینەوە لە بکەرانی هێرشەکان بکات و ڕووبەڕووی لێپرسینەوەیان بکات.
لەلایەکی دیکەوە: کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکان دەکات و جێگەی قبووڵکردن نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە