بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی حەمرین، عێراق ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی دەکات
- هەواڵ
- 15 تەممووز

لۆگۆی کۆمپانیای HKNی ئەمریکی و وەزارەتی نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای نەوتی باشوور و کۆمپانیای HKNی ئەمریکی، بەمەبەستی پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی حەمرین ڕێککەوتنێک واژۆ دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئامادەبوونی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیای ئێچ کەی ئێنی ئەمریکی واژۆ کردووە بۆ پەرەدان بە کێڵگەی نەوتی حەمرین کە ڕێژەی بەرهەمهێنان سێ جار زیاتر دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەییان عەوبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەت هەوڵدەدات ڕێژەی بەرهەمهێنانی کێڵگەکە بۆ 60 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبکاتەوە، هەروەها وەبەرهێنان بە بڕی 45-50 ملیۆن پێ سێجا پێوانەیی غازی دابینکردنی سووتەمەنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
زانیاریی زیاتر: کێڵگەی نەوتی حەمرین یەکێکە لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنان و ڕێژەی بەرهەمهێنانی ئێستای 20-25 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: واژۆکردنی ئەم گرێبەستە لەکاتێکدایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر ڕێککەوتنێکی لەگەڵ هەمان کۆمپانیای ئەمریکی واژۆکرد بۆ پەرەپێدانی گێڵگەی غازی میران، هاوکات ئێستا ئەو کۆمپانیایە 62%ی پشکی بلۆکی کێڵگەی نەوتی سەرسنکی هەیە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوە و هێرشی کرایە سەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات