
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو و بەگوێرەی زانیاریی پەیامنێری ئاڤا، وەزیرانی پارتی بەشدارییان لەو کۆبوونەوەیەدا کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: نزیک دەبێتەوە لە سێ مانگ ڕاگرتنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بووەتە کێشەیەکی هەڵواسراوی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا چارەسەرێكی ڕیشەی بۆ ئەو پرسە نەدۆزراوەتەوە هەرێم لە چاوەڕوانی ڕێكکەوتنێکی نوێدایە لەوبارەیەوە.
چی ڕوودەدات: ئەمڕۆ سێشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی بەڕێوەچوو، بڕیاربوو لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پرسی مووچەی مووچۆرانی هەرێمی کوردستان یەکلایی بکرێتەوە.
زانیاریی فەرمی: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وەزیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدارییان کردووە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: شەوی ڕابردوو کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی سەرکردەکانی شیعە لە بەغدا کرا، بەپێچەوانەی ئەوەی چاوەڕوان دەکرا، لێدوان و بڕیاری ئەرێنی لەبارەی پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان بدەن، هاوشێوەی ڕابردوو جەختیان لەسەر کۆمەڵێک مەرج بۆ ناردنی مووچە کردووەتەوە. دووپاتیشی دەکەنەوە، گفتوگۆکان لەگەڵ هەولێر بەردەوام دەبن و ڕەنگە لەداهاتوودا چارەسەرێک بدۆزرێتەوە.
پەیوەست بەم بابەتەوە: لەبارەی هەڵوێستی پارتی بەرامبەر بەغدا، پێشتر بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، کەسایەتییە سیاسییەکان و حکومەتی فیدراڵی بەڵێنی چارەسەرکردنی پرسی ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەدەن، بۆیە دوا دەرفەت بە حكومەتی فیدراڵ دەدەین، بۆ ئەوەی ڕێگەیەک بۆ کۆتایهێنان بەم کێشەیە بدۆزنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






