لۆگۆی (پارتی و یەکێتی)
ئاڤا نیوز
بڕیارە شاندێکی باڵای سیاسیی هەرێمی کوردستان بەزووترین کات بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت سەردانی بەغدا بکات.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا چەندینجار شاندی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری پرسی مووچە و کێشەکان سەردانی بەغدایان کرد و شاندی حکومەتی فیدراڵیش چەندجارێک هاتنە هەولێر، کوردستان دەڵێت کێشەی مووچە سیاسییە و بەغدا دروستیکردووە، بەڵام بەرپرسانی حکومەتی عێراق دەڵێن هۆکاری ڕاگرتنی مووچە و کێشەکان هونەریی، تەکنیکی و یاسایین و تا حکومەتی کوردستان پابەندی ئەرکەکانی نەبێت، شایستە داراییەکانیان نانێرن.
زانیاریی تایبەت: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت: شاندە سیاسییەکە لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان پارتی و یەکێتی هاوبەش دەبێت، بەڵام نازانرێت کە ئەمشەو یان سبەی شاندەکە دەچێت.
شاندەکە بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت دەکات، واتە سەرجەم لایەنەکانی بەشدار لە حکومەتی عێراق، کورد و سوننە و شیعە پێکەوە کۆدەبنەوە و گفتوگۆی جددی و یەکلاکەرەوە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەباری ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەن.
لە پشتی پەردەوە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ناردنی مووچە و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، بڕیار وایە کە مووچەیەک بێت، بەڵام نازانرێت کەی ئەو مووچەیە دێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ لە کۆبوونەوەکەی نێوان پارتی و یەکێتی لە پیرمام، پێشنیاز کرابوو کە تا دوا چرکەکان چاوەڕێ بکرێ و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکەن، ئەگەر دواجار لەگەڵ بەغدا نەگەیشتنە هیچ دەرەنجامێک، ئەو کاتە پارتی و یەکێتی بڕیارێکی هاوبەش لەسەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدەن.
خاڵە ئەرێنییەکان: لە کۆبوونەوەکەی پیرمام، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕوونی کردووەتەوە کە لەپێناو مافەکانی خەڵکی کوردستان هەموو نەرمییەکی بەرامبەر بەغدا نواندووە و هەموو ئاسانکارییەکی کردووە بۆ ڕێککەوتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات





