
باڵەخانەی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ژمارە دووی خۆی لە وەرزی دووەمی یاسادانان ئەنجام دەدات و کارنامەی دانیشتنەکە چەندین بابەتی گرنگی ئابووری، پەروەردەیی و یاسایی لەخۆدەگرێت، لەوانە: دەنگدان لەسەر دوو پڕۆژەیاسای ستراتیژی و خوێندنەوەی دووەم بۆ چوار پێشنیاز و پڕۆژەیاسای دیکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە کە بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ی تەممووزی 2025، کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت، ئەم بڕگە و بابەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
-لە بڕگەی یەکەمدا دەنگدان لەسەر پێشنیازی یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای بنەماکانی یەکسانکردنی بڕوانامە و پلە زانستییە عەرەبی و بیانییەکانی ژمارە (20)ی ساڵی 2020 دەدرێت.
- لە بڕگەی دووەمدا، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی هاندان و پاراستنی دوولایەنەی وەبەرهێنان لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی سعودیە دەدرێت.
لەلایەکی دیکە: لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆ بۆ چوار پڕۆژەیاسای گرنگ دەکرێت، کە بریتین لە:
• پێشنیازە یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە.
• پێشنیازە یاسای پاراستن و باشترکردنی ژینگە.
• پڕۆژەیاسای چوونەپاڵی کۆماری عێراق بۆ ڕێککەوتنی جێبەجێکردنی بەشی یازدەیەمی ڕێککەوتنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یاسای دەریاکان.
• پێشنیازە هەموارکردنی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران و پێکهاتەکانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر کەوتەخوارەوە
- ژینگە
- 6 خولەک لەمەوپێش
كەشناسی: پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ 36 دۆلار دادەبەزێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر کەوتەخوارەوە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
سوودانی وەزیری ناوخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی واست ڕادەسپێرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵ سەرووی چوار هەزار تۆمەتبار حوكمدراون