لە هەشت هەزار زیندانی كە بەر لێخۆشبوون كەوتوون تەنیا 207 كەسیان گەڕاونەتەوە سەر تاوان
- هەواڵ
- 17 تەممووز

بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بڕیارەكانی لێخۆشبوونی زیندانییان كاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژیانی داهاتووی ئەو كەسانە هەبووە، بەجۆرێک لە كۆی هەشت هەزار كەس كە لە ماوەی 18 ساڵدا ئازاد كراون، تەنیا 207 كەسیان جارێكی دیكە گەڕاونەتەوە سەر تاوان و دەستگیر كراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە كۆی هەشت هەزار زیندانی كە لە ساڵانی 2007 و 2012 و 2017 بەر لێبووردنی گشتیی كەوتوون لە هەرێمی كوردستان تەنیا 207 كەس بە جارێكی دیكە بە هۆی تاوانەوە دەستگیر كراونەتەوە، كە ئەمەش ڕێژەیەكی زۆر كەمە بەراورد بە ئەو ژمارە زۆرەی كە ئازاد كراون.
- بۆ تێكەڵكردنەوەی زیندانییەكان بە كۆمەڵگە، ئێمە سێ مانگ جارێك بەپێی كۆمەڵێك مەرج و ڕێنمایی هەفتەیەك هەر زیندانییەك دەنێرینەوە بۆ نێو كەسوكارەكەی بۆ ئەوەی لە خانەوادەكەی و كۆمەڵگەش دانەبەڕێت.
- لە چەند ساڵی ڕابردوو تەنیا یەك حاڵەتمان هەبووە كە زیندانییەكە مۆڵەتی وەرگرتبێت و دواتر نەگەڕابێتەوە زیندان و هەڵاتبێت، ئەویش كەسێك بوو كە بە هۆی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە چاكسازیی سلێمانی زیندانی بوو، زانیاریمان هەیە كە ئەو كەسە ئێستا لە وڵاتی ئێران دەژیێت و لە هەوڵداین بۆ گەڕاندنەوەی.
- بۆ چارەسەركردنی ئەو كەسانەی كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن و لە زیندانن، ئێستا لە هەرێمی كوردستان شەش سەنتەری شیاندنەوەمان لە چاكسازییەكان دامەزراندووە، بە بەردەوامی بە گرووپ و بە تاك كار لەسەر شیاندنەوەی ئەو زیندانییانە دەكرێت لە ساڵی ڕابردووەوە تاوەكوو ئێستا 765 بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرمان داخڵی ئەو سەنتەرانە كردووە و ئێستا 99%یان دۆخیان زۆر ئاسایی بووەتەوە و سەنتەرەكان كاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەریان هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






