پارتی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەکات

شەیری بکە لە:
پارتی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەکات

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و لۆگۆی پارتی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری وڵات پێشهاتێکی مەترسیدارە، بۆیە بۆ ئاگاداربوون لە ڕێکارە حکومییەکانی پەیوەست بەم بابەتە، داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەکات.

وێنە گەورەکە: هێرشە درۆنییەکان مەترسییەکی ڕاستەقینەن بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەت  کە ئاراستەی فڕۆکەخانەکان و کێڵگە نەوتییەکان دەکرێن، دەرخەری ئەوەن جگە لە فشارە سیاسییەکان، هەوڵەکە بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و سەرچاوە داراییەکانیەتی.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەکردووە، هێرشە "تیرۆرستییە" درۆنییەکان کە دامەزراوەکانی نەوت و وزەیان لە هەرێمی کوردستان بە ئامانجگرتووە، پێشهاتێکی مەترسیدارن بۆسەر سەروەریی و ئارامی عێراق و لێدان لە کەرتە ئابوورییەکانی، ئەوانەشی لە پشت هێرشەکانەوەن کۆمەڵێک پلانی گوماناوی جێبەجێ دەکەن.

زانیاریی زیاتر: فراکسیۆنی پارتی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بەرپرسیاریەتییە دەستوورییەکانی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی وڵات جێبەجێ بکات و ڕێکاری یەکلاییکەرەوە بۆ ڕاگرتنیان بگرێتەبەر، هاوکات ئەنجامدەرانی هێرشەکان ئاشکرابکات و ڕادەستی دادگایان بکات.

فراکسیۆنەکە بۆ تاوتوێکردنی هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان و ئاگاداربوون لە ڕێکارەکانی حکومەتی فیدڕاڵیش لەم بارەیەوە، داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ