وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: داوامان لە عێراق کردووە هاوڵاتیانی مەدەنی لە هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان بپارێزرێن
- کوردستان
- 17 تەممووز
شەیری بکە لە:

گرافیک؛ ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "چەند جارێک داوامان لە حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە ڕێگری لە هێرشەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و كەرتی وزە بکەن".
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بوونەتە ئامانجی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان، بەهۆی هێرشەکانیشەوە بەرهەمهێنان لە بەشێکی کێڵگەکان بەشێوەیەکی کاتی وەستاوە، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو کێڵگانە و ژێرخانی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان دروست کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆر، کاتژمێر 10:55 جارێکی دیکە لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ. دژە تیرۆر دەڵێت: هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕایگەیاند، "ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان بە تووندی ئیدانە و شەرمەزار دەكەین". دەشڵێت، چەند جارێكیش داوامان لە حكومەتی فیدراڵی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی نزیك بەم ناوچانە و گیانی كارمەندانی مەدەنی بپارێزن و ڕێگری لە هێرشەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و كەرتی وزە بکەن.
هاوکات: ڕۆژی چوارشەممە دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاندبوو، کاتژمێر 7:14ـی ڕۆژی چوارشەممە لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هەنت ئۆیڵی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک. دژە تیرۆر دەڵێت، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






