
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ لە جنێڤ
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤ ستایشی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات لە پابەندبوونی بە ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان، بە پێچەوانەوە تێبینی لەسەر عێراق هەیە بەتایبەت لە پرسی دەستبەسەرداگرتنی داهاتی گشتی لەلایەن میلیشیاكان و جیاكاریی ڕەگەزی لە هەمواری یاسای باری كەسی.
وێنە گەورەكە: عێراق لەكۆی 264 ڕاسپاردە و داواكاریی نەتەوە یەكگرتووەكان، 183ـی قبووڵ كردووە، ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤ، تێبینی لەسەر عێراق هەیە كە نەیتوانیوە سنوورێك بۆ كۆنتڕۆڵكردن و دەستگرتن بەسەر داهاتی گشتی لەلایەن میلیشیا چەكدارەكانەوە دابنێت. هاوكات كەموكوڕییەكانی هەمواری یاسای باری كەسی عێراق بەتایبەت لە پرسی جیاكاریی ڕەگەزی و بەشوودانی پێشوەختەی كچان، ئەنجوومەنەكەی نیگەران كردووە.
بابەتە ستراتیژییەكە: لە ڕۆژانی 20 تاوەكوو 31ـی کانوونی دووەمی 2025، لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری جنێڤ، خولی 48ـەمینی پانۆرامای خولی گشتگیری ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە عێراق بەڕێوەچوو، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی شاندی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق بەشداربوون، لە گفتوگۆکاندا؛ ژمارەیەک ڕاسپاردە ئاراستەی عێراق و هەرێمی کوردستان کران.
لێدوانی فەرمی: دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند: لە گفتوگۆكانی جنێڤ، نوێنەرانی وڵاتانی بەشداربوو ستایشی حکومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد لە پابەندبوون بە ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی لە بابەتەکانی هەڵپەساردنی سزای لە سێدارەدان، پاراستنی مافی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان، بەشداری کارای ئافرەت لە کایەکانی دەوڵەت و بڕیاردان، و بە هەنگاوی ئەرێنییان دانا.
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان کردووە بۆ کەمکردنەوەی ئاسەوارەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا و بونیادنانی بەنداو، لە کەرتی پەروەردەشدا تیشک خراوەتە سەر درووستکردنی (80) قوتابخانە، نۆژەنکردنەوەی (1.300) قوتابخانە، بوونی (20) زانکۆ، گەڕاندنەوەی زیاتر لە (33.000) قوتابی بۆ خوێندن، هەموو ئەوانەش وەك خاڵی ئەرێنی و ڕووی پێشكەوتووی هەرێمی كوردستان وەسف كراون.
ئەوەش بزانە: عێراق لەكۆی 264 ڕاسپاردە و داواكاریی نەتەوە یەكگرتووەكان، 183ـی قبووڵ كردووە، 12 بەشێوەی جوزئی قبووڵ كراون و 69 قبووڵ نەكراون، لەوانەش؛ 59 ڕەتكراونەتەوە و 10ـیان وەك زانیاری وەڵام دراونەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






