کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، تاوتوێی هۆکارەکانی دواکەوتنی ڕێکارەکانی تیروپشکی زەوی فەرمانبەرانیان کرد، هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، لەگەڵ لیژنەکانی دابەشکردنی زەوی و کوژاندنەوە و جیاکردنەوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکارەکان و ھەنگاوەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، کۆبوویەوە، جەخت لەسەر زوو تەواوکردنی رێکارەکان کراوەتەوە بۆ ئەوەی بەزووترین کات زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سلێمانی دابەش بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاندووە، تاوتوێی هۆکارەکانی دواکەوتنی رێکارەکانی تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی کراوە و کەموکوڕییەکان خراونەتەڕوو تا چارەسەر بکرێن.
- "تاوەکو ئێستا بەفەرمی وەڵامی نوسراومان بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان و ڕێگرییەكانی بەردەم كاری دابەشكردنی زەوییەكان نەگەڕاوەتەوە"، هاوکات نەبوونی ستاف و تیمی پێویست لە فەرمانگەکان یەکێکە لە کێشەکان، لیژنە پەیوەندیدارەکان ئاماژەیان بەوەدا کە چاوەڕێی وەڵامی ئەو فەرمانگانەن کە نووسراویان ئاراستەکراوە بەپێی پەیوەندییان و بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە کارەکان تەواو بکەن و وەڵامی شارەوانی بدەنەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی ئەم بارودۆخەی ئێستا هەیە ،فەرمانگەکان وەک پێویست وەڵامیان نەداوەتەوە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی وەک پێویست کارەکان ڕایی نەکرێن، بۆیە جەختکرایەوە لەسەر زوو تەواوکردنی ڕێکارەکان تا لە ئایندەیەکی نزیکدا دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان دەستبکرێت بە دابەشکردنی زەوی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ماوەی سێ ڕۆژ بە دوو قۆناغ زەوی بەسەر شارەوانییەکان دابەشکرا. لە هەفتەکانی داهاتووش تیروپشک بۆ شارەوانی دیکەش دەکرێت، ئەمەش بەهۆی تەواوبوونی ڕێکارەکان لەلایەن شارەوانییەکانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






