
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تورکیا و ڕووسیا جەخت لە پاراستنی سەرەوەری خاکی سووریا و سەقامگیری ناوچەکە دەکەنەوە، هاوکات تورکیا ئامادەیی بەردەوامیدان بە میوانداریکردنی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا نیشاندەدات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا قسەی کرد. لە میانەی پەیوەندییەکەدا، تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕووسیا و پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەو پێکدادانانەی دوای کشانەوەی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە سوەیدا ڕوویانداوە، هەڕەشە بۆ سەر تەواوی ناوچەکە دروست دەکات و جەختی لەسەر گرنگیی ئەوە کردەوە کە ئیسرائیل سەروەریی خاکی سووریا پێشێل نەکات.
ئەردۆغان هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجی تورکیا بریتییە لە دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە سووریا و هاوکاریکردنی ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا دۆخی ئاسایی ببێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەردۆغان تیشکی خستە سەر گرنگیی دەستپێکردنی گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و ڕایگەیاند، تورکیا بەردەوام دەبێت لە میوانداریکردنی گفتوگۆکان لە ئیستەنبوقڵ، کاتێک هەردوولا لەسەر بەروارێکی گونجاو ڕێکدەکەون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






