
فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە
ئاڤا نیوز
دادگای باڵای تاوانی 22ـی ئەنقەرە، داواکاریی ئازادکردنی هەریەک لە سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسێکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپەی ڕەتکردەوە، بەهۆی ئەوەی هێشتا بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا یەکلا نەبووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ جاری سێیەم بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەمیرتاش دەرکرد، هەفتەی ڕابردوو میدیاکانی نزیک لە دەم پارتی ڕایانگەیاند، نوێنەرانی دەم پارتی سەردانی دادگایان کردووە و داوای ئازادکردنی دەمیرتاش و سەرجەم بەندکراوانی "دۆسیەی کۆبانێ"ـیان پێشکەش بە دادگا کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای باڵای تاوانی 22ـی ئەنقەرە، بە ئاماژەدان بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کە لە 8ی تەمموزی 2025 بۆ سەلاحەددین دەمیرتاش دەرچوو، ڕایگەیاند: ئەم بڕیارە هێشتا نەبووەتە بڕیاری کۆتایی و بەپێی بنەمای یاسایی دەستبەسەرکردنی زیندانییەکان بەردەوام دەبێت.
کاردانەوەکان: پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی داوای ئازادکردنەکە ڕایگەیاند، "ئەو دادگایەی داوای ئازادکردنەکەی ڕەتکردووەتەوە، بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ماددەی 90ـی دەستوور، بە ئاشکرا تاوان ئەنجام دەدات. ئازادکردنی هاوڕێکانمان کە بە هۆکاری سیاسی لە زینداندا ڕاگیراون، تەنها پێویستییەکی یاسا و دادپەروەری نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا پێویستییەکی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتییە".
ئەوەی پێشبینی دەکرا: دوای ئەوەی دەنگۆی ئازادکردنی دەمیرتاش لەم هەفتەیەدا بڵاوبووەوە، تەنانەت پەرلەمانتار و ئەندامانی دەم پارتی چاوەڕێ بوون دەمیرتاش و یوکسێکداغ و 80 کەسی دیکەی تۆمەتباری دۆسیەی کۆبانێ لەم هەفتەیە ئازاد بکرێن.
باکگراوند: سەلاحەددین دەمیرتاش لەگەڵ فیگەن یوکسێکداغ و ئەندامانی پێشووی سەر بە هەدەپە نۆ ساڵ لەمەوبەر و لە ساڵی 2016 دەستگیر کرا، ئەو کاتە دادگای تاوانی ئەنقەرە سزای 48 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەمیرتاش دەرکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 12 چرکە لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
12 چرکە لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەزار و 630 قوتابخانەی سنووری هەولێر زەنگی خوێندن لێدرا