چوارەم وەرزی کنە و پشکنین لە گردی مەترابی سنووری ناحیەی شەمامک کۆتایی هات
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش

دۆزینەوەی پارچەیەکی شوێنەواری لە دەشتی شەمامکی نزیک هەولێر
ئاڤا نیوز
ماوەی چوار ساڵە تیمی زانکۆیەکی ئەمریکی کنە و پشکنین لە گردی مەترابی دەشتی شەمامکی نزیک هەولێر دەکەن. وەرزی چوارەمی کنە و پشکنین کۆتایی هات و پاشماوەی مێژووی شەش هەزار ساڵە لە شوێنەکە دۆزرایەوە.
وێنە گەورەکە: شاری هەولێر جگە لەوەی قەڵاکەی چووەتە ناو لیستی میراتی مێژوویی جیهانی. زیاتر لە هەزار و 200 پێگەی شوێنەوارییش دەستنیشان کراوە.
لێدوانی فەرمی: کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ماوەی چوار ساڵە تیمی زانکۆی برین ماوەری ئەمریکی کنە و پشکنین بۆ گردی مەترابی سنووری ناحیەی شەمامک دەکەن. لە وەرزی پێنجەم دوای تەواو بوونی پرۆسەکە هەڵسەنگاندن بۆ کارەکان دەکرێت، ئایا پێویست دەکات ماوەی کارەکانیان درێژ بکرێتەوە یان نا.
کەیفی مستەفا، ئەوەش دەڵێت: دۆزینەوەکانی گردی مەتراب و بەڵگە شوێنەوارییەکان پێمان دەڵێن، باکوری میزۆپۆتامیا بووەتە سەرچاوەی پێشکەوتنی شارستانیەتەکان، هاوکات ئاماژەی هەبوونی ژیانە هاوشانی ژیان لە قەڵای هەولێر. لە گردەکە ئەو پارچانەی دۆزراونەتەوە بریتی بوون لە سینی قوڕ، پێداویستییەکانی چێشتخانە و گۆزە.
لەلایەکی دیکەوە: نادر بابەکر، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر دەڵێت: لە گردەکە شوێنەواری چوار هەزار ساڵ پێش زاین دەرکەوتووە، واتا شوێنەواری شەش هەزار ساڵەی لێ دۆزراوەتەوە.
بە وتەی نادر بابەکر، تا مانگی 11 سێ بۆ چوار تیمی دیکەی زانکۆ بەناوبانگەکان دێن بۆ هەولێر کنە و پشکنین دەکەن. هەر وەرزێکی کنە و پشکنین ماوەی دوو بۆ سێ مانگ دەخایەنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زانکۆی برین ماوەری ئەمریکی لە ماڵپەڕی زانکۆکە لەبارەی کنە و پشکنین لە گردی مەتراب نووسیویانە: ساڵی 2021 بە سەرپەرشتی یاریدەدەری پڕۆفیسۆر مارکۆ پالڕیمۆ کنە و پشکنین لە گردی مەتراب دەستپێدەکات. ئەو بە زەمالەیەکی کتێبخانەی لووبی کلاسیک بە بەهای 35 هەزار دۆلار ئەو پرۆسەیە ئەنجام دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە ڤێتنام بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک 34 کەس گیانلەدەستدەدەن
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارمەندانی ئاسایش چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
توانای گڵدانەوەی ئاو لە هەرێمی کوردستان چەندە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چین کار لەسەر دروستکردنی "سەربازی سەروو ئاسایی" دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دوای شەش ساڵ سەری قوتوویەکی دەرمان لە گەدەی نەخۆشێک دەردەهێنرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی زوممار دوای 40 ساڵ دەردەكەوێتەوە
18 تەممووز
کچە هونەرمەندێکی کورد ڕۆبۆتێک دروست دەکات
18 تەممووز
کوا مایکی ئاڤا؛ پەیام و داواکاریی بژمێرەکان گەیێنرا
18 تەممووز
- کولتوور
- 16 تەممووز
خدر سابیر "قلەکەم" بڵاو دەکاتەوە