زیاتر لە 20 هەزار زیندانیی سیاسی کارەکانیان تەواو بووە و مینحەیان بۆ نەبەستراوە
- هەواڵ
- 19 تەممووز

دیمەنی ڕاییکردنی زیندانییانی سیاسی و خانەنشینان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 20 هەزار زیندانی سیاسی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕیی وەرگرتنی مینحەن و، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانیش دەلێت کار بۆ ئەوە دەکەین دۆسیەکانیان بگوازینەوە بەغدا.
چیرۆکی سەرەکی: لیستەکانی 9 تا 15ـی زیندانییانی سیاسی هەرێمی کوردستان، ژمارەیان 20 هەزار و 591 کەسە، ڕێکارەکانی مامەڵەیان تەواو کردووە، بەهۆی کێشەی دارایی و تەرخان نەکردنی پارە لە بودجەی عێراق بۆ ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025، نەتوانرا مینحەیان بۆ تەرخان بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مام ڕەسووڵ، بەرێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە ئاڤا میدیای گوت، بە دوو ئاڕاستە لەسەر ئەم بابەتە کار دەکەین:
یەکەم: ئامادەکاریمان کردووە لە بودجەی پیشنیازکراوی ساڵی 2026ــی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە ناوی ئەو زیندانیە سیاسیانە بچەسپێنین.
دووەم: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی هەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەوە دەکەین لە هەمواری یاسای زیندانییانی سیاسیی عێراق جێگەی زیندانیی سیاسیی هەرێمی کوردستان بکەینەوە و دۆسیەکانیان بگوازینەوە سەر دەزگای زیندانییانی سیاسیی عێراق، بۆ ئەوەی هەموو ئەو ماف و ئیمتیازاتانەی لە عێراق بۆ زیندانییانی سیاسی هەن، هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەحمەدی مام ڕەسووڵ زیاتر دەڵێت: ئەم هەفتەیە جارێکی دیکە لەگەڵ لیژنەی شەهیدانی پەرلەمانی عێراق کۆدەبینەوە، ڕا و پێشنیازەکانی هەرێمی کوردستانیان ئاراستە دەکەین، لەگەڵ دەزگای زیندانیانی سیاسیی عێراقیش لە گفتوگۆی بەردەوامین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن






