
دیمەنی ترێی بەرهەمهاتووی دهۆک. وێنە؛ کشتوکاڵی دهۆک
ئاڤا نیوز
جۆرە مێروویەک لەناو بەشێک لە ڕەزەکانی ناوچەیەکی دهۆک بڵاوبووەتەوە و بووەتە هەڕەشە لەسەر لەناوبردنی بەرهەمی ترێ، کشتوکاڵی دهۆکیش دەڵێت لەهەوڵی دابینکردنی چارەسەری نەخۆشیەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: جۆرە مێروویەک بەڕێژەیەکی زۆر لە گوندی بەرێ بوهارە لە ناو ڕەزەکانی ناوچەیەکی دهۆکدا بڵاوبووەتەوە، زیانێکی زۆری بە بەرووبوومی ترێی جووتیارانی ناوچەکە گەیاندووە، مێرووەکە ئاو و ڤیتامینی قەدی دارەکان دەخوات و وادەکات ترێیەکی بچووکی خراپ بەرهەمبێت کە بەکەڵکی خواردن نایەت.
ئەم گوندە بە ترێی تام خۆش و ئاودار بەناوبانگە، بەڵام ئەمساڵ ئەم مێرووە ئەو ناوبانگەی ترێی گوندەکەی تێکداوە.
لێدوانی فەرمی: جووتیارێکی گوندەکە بە ئاڤای وت، "ئەو مێرووە ترێی ئەمساڵی ئێمەی فەوتاند، دەچێتە قەدی دارەکەوە، ناهێڵێت ئاو بگاتە لقەکانی و بەهۆیەوە ترێیەکی خراپی دەنک ورد دەگرێت، کە هیچ بەکەڵکی خواردن نایەت".
ئەو جووتیارە داوا لە کشتوکاڵی دهۆک دەکات هاوکارییان بکات و دەرمانی پێویستیان بۆ دابین بکات تاوەکو لەوە زیاتر تووشی زیان نەبن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: مسلیح حەسەن، جێگری بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک بە ئاڤای وت، "ئاگاداری نەخۆشییەکەین، ئێستا لە هەوڵی دابینکردنی چارەسەر و پێداویستییەکانین بۆ جووتیاران".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






