
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی پێنج دەست پێدەکەن، لەو چوارچێوەیەدا تەرازووی پێداچوونەوەی (میزان موراجەعە) مانگەکانی پێنج و شەش ئەمڕۆ دەگاتە وەزارەتی دارایی عێراق و بڕیارە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو مووچەی مانگی پێنج خەرج بکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕێککەوتنی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا کەوتە بواری جێبەجێکردن، بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوانیان، هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆ بۆ هەر مانگێک 120 ملیار دینار دەداتە بەغدا و لەبەرامبەردا مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "ئەمڕۆ شەممە میزان موراجەعەی مانگەکانی پێنج و شەش بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نێردراوە و ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی دەوامی بەفەرمی ڕادەست وەزارەتەکە دەکرێت."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج ئامادەیە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گەیشتنی بڕیاری خەرجکردنی پارەکە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکات.
باکگراوند: دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان و واژۆکردنی لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا ڕێککەوتنەکەی پەسەند کرد و سوودانیش واژۆی کرد، دواتریش بڕیاری ناردنی یەک مووچەی دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا






