
پڕۆژەی فریاگوزاریی خیڕایی ئاوی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە هەر لایەکەوە بۆ مێژووی عێراق و ئەم ناوچەیە دەگەڕێیت دەچیەوە سەر مێژووی ناوی وڵاتی نێوان دوو ڕووبار، کەچی ئێستا بەشی زۆری شارەکانی عێراق بێئاوی تەواو هەراسانی کردوون.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی پێنجی ئەمساڵ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی 80 ساڵی ڕابردوودا عێراق گەیشتووەتە کەمترین ئاستی یەدەگی ئاو.
هەر ئەمەش وایکردووە، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بڵێت، هاوینی 2025 سەخترین و ماندووکەرترین هاوین دەبێت بۆ عێراقییەکان، چونکە بە درێژایی مێژووی دەوڵەتی عێراق کەمترین ئاوی گڵدراوی هەیە.
بڵاوکراوەی فەرمی: نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، عێراق لە ڕیزبەندی پێنجەم وڵاتە کە دووچاری گۆڕانکاری کەشوهەوا بووەتەوە. ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو ڕاستیەی لە ساڵی 2023ـەوە کێشەی دابەزینی ئاستی بەنداوەکان بەرۆکی عێراقی گرتووە. لە پێوەری کەمئاوی 5 پلەی دیاریکراوە، ئێستا عێراق لە پلەی 3.7 دایە و پێشبینی دەکرێت ساڵی 2040 بگاتە 4.6 ئەو خاڵەی کە مەترسییەکی ئێکجار گەورەیە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەوەی لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت دۆخێکی تەواو جیاوازە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، ستراتیژی پەرەپێدانی ئاسایشی ئاوی گەیاندە قۆناغێکی تەواو جیاواز.
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتى گشتى بەندا و کۆگاکانى ئاو لە هەرێمی کوردستان، ساڵی 2024 تا مانگی یەک ئاستی کۆگاکردنی ئاو 2.8 ملیار مەتر سێجا بووە، بەڵام ئەمساڵ لە مانگی یەک ئاستی کۆگاکردنی ئاو 3.8 ملیار مەتر سێجا ئاو بووە.
لە هەشت کابینەی ڕابردوودا تەنیا 14 بەنداو تەواو کرابوون کە توانای گلدانەوەی 50 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەبوو، بەڵام تا ئەمساڵ توانای گلدانەوەی ئاو لە هەرێمی کوردستان دەگاتە 160 ملیۆن مەتر سێجا.
ئێستا لە هەرێمی كوردستان 18 بەنداو و 118 پۆند هەیە، بە تەنیا بەنداوەکان توانای گلدانهوهی 80 هەزار و 756 ملیۆن مهتر سێجا ئاویان هەیە.
كابینهی نۆیهمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی زیاتر لە 21 ملیار دیناری بۆ دیزاین و نهخشهسازیی 41 بهنداو خهرج كردووه.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار دەتوانێت لە کاتژمێرێکدا 20 مەتر سێجا ئاو بۆ هەولێر دابین بکات و هەولێر لە کێشەی کەمئاوی ڕزگار دەکات.
پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە، یەکێکی دیکەیە لەو پڕۆژە ستراتیژیانەی کابینەی نۆیەم بۆ دەورووبەری هەولێر جێبەجێ دەکرێت و بە هەمان ئەندازە کێشەی کەمئاوی لەو ناوچانەش کۆتایی پێ دەهێنێت، گوژمەی پڕۆژەکە زیاترە لە 189 ملیار دینار.
لەلایەکی دیکەوە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ یەکێکی دیکەیە لە پڕۆژەکان کە گوژمەی پڕۆژەکە 114 ملیار دینارە و لەماوەی دوو ساڵدا تەواو دەبێت و کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ دەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






