
باڵەخانەی دادگای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵای دوو پەرلەمانتار کۆبووەوە کە هەردووکیان دژی گرێبەستە نەوتییەکانی مانگی ئایاری ئەمساڵی نێوان کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان تۆماریانکردبوو، دادگاکەش یەکێک لە سکاڵاکانی پوچەڵکردەوە و سکاڵاکەی دیکەشی ڕەتکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی ئایاری ئەمساڵ و لە چوارچێوەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا، دوو گرێبەستی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و هەردوو کۆمپانیای "HKN ENERGY, WESTERNZAGROS" ئەمریکی بە بەهای 110 ملیار دۆلار، واژۆ کران.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵا کۆبووەوە، سکاڵای یەکەم لەلایەن باسم غەنیمەش، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق تۆمارکرابوو و تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەکانی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرابوو، داواشکرابوو حکومەتی کوردستان پابەند بکرێت بە واژۆنەکردنی هیچ گرێبەستێک لە داهاتوودا بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی عێراق، دادگا بڕیاری کۆتایی خۆی لەسەر ئەم سکاڵایەدا و ڕەتیکردەوە.
سکاڵای دووەم لەلایەن رائد حەمدان، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق تۆمارکرابوو و تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەکان و دەرکردنی فەرمانێکی سالاری کردبوو بۆ ڕاگرتنی کارکردن بەو گرێبەستانە، دادگای فیدڕاڵی ئەم سکاڵای پوچەڵکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات






