600 ملیۆن دینار بۆ زیانلێكه‌وتووانی ده‌ستی ڕژێمی بەعس تەرخان دەکرێت

شەیری بکە لە:
600 ملیۆن دینار بۆ زیانلێكه‌وتووانی ده‌ستی ڕژێمی بەعس تەرخان دەکرێت

وێنەی دیناری عێراقی، محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

دەستەی داواكانی موڵكداریی عێراق لە هەرێمی كوردستان، 600 مليون دینار بەسەر ئەو كەسانەدا دابەش دەكات كە زیانلێكه‌وتووی دەستی ڕژێمی بەعس بوون.

لێدوانی فەرمی: تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداری عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: پارە بەسەر زەرەرمەندانی دەستی رژێمی بەعسدا دابەش دەكرێت و ئەو كەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر داواکاریيان پێشكەشی دەستەكەمان كردووە، داواکەیان لەلایەن لێژنەی دادوەریی بينراوە، پاشان بڕیاری دابەشكردنی پارەکەیان بۆ دراوە.

- بە گوتەی تارا ئەنوەر قەرەداغی، 187 كەس لەڕێگەی چەكی پارە و هەژماری تایبەتی خۆیان لە بانکی تی بی ئای لە وەرگرتنی پارەکە سوودمەند دەبن، خەرجکردنی پارەکەش تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر داوايان پيشكەش كردووه، داواى دیکەش وەرناگیرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەی داواكانی موڵكداری سەر بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە و بودجەکەی پەیوەندیی بە بودجەی گشتی نییە، كاتێک وەزارەتی دارایی پارە دەداتە بنکەکەیان لە بەغدا، ئەوان دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکەن بەسەر زیانڵێکەوتووانی دەستی بەعسدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ