لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
پۆلیسی هەلێر باندێکی دزیکردنی لە شاری هەولێر دەستگیر کرد کە بەبیانووی گۆڕینەوەی دۆلار بە نرخێکی هەرزان فێلیان لە خەڵک دەکرد.
چیرۆکی سەرەکی: باندێکی پێنج کەسی لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکلامیان بە دروای لیبییەوە دەکرد. هەروەها دۆلاری ئەمریکییان بە هەمان نرخی بانکی ناوەندی ئالوگۆڕ پێدەکرد، دوای ئەوەی لەگەڵ ئەو کەسانە ڕێکدەکەوتن کە مامەڵەی گۆڕینەوەکەیان دەکرد، بەڵام لە پڕ لەکاتی ژماردن ڕایان دەکرد و پارەکەیان دەدزی، پۆلیس باندەکەی دەستگیر کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵای هاووڵاتییەک لەسەر ئەوەی کەوا لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر پارەی لێ دزراوە، "دەستبەجێ دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد و بۆمان دەرکەوت کەوا باندێکی پێنج کەسین و بە ڕەگەز عەرەبی سووریان. ئەو باندە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕیکلامیان بە دراوی لیبییەوە دەکرد. هەروەها دۆلاری ئەمریکییان بە هەمان نرخی بانکی ناوەندی ئالوگۆڕ پێدەکرد، واتە 100 دۆلار بەرامبەر بە 130 هەزار دیناری عێراقی.
بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، ئەو باندە دوای ئەوەی لەگەڵ دادخواز ڕێکدەکەون بۆ ئالوگۆڕکردنی پارەکە، لەکاتی ژماردن لە پڕ ڕایان دەکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا سەرجەم تۆمەتباران دەستگیرکراون و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون، لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






