بەهۆی گڕگرتنی تانکەرێکی سووتەمەنی ڕێگەی نێوان پێنجوێن و سلێمانی دادەخرێت
- هەواڵ
- 20 تەممووز
دیمەنی ئاگرکەوتنەوەکەی ڕێگای نێوان پێنجوێن - سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەهۆی گڕگرتنی تانکەرێکی سووتەمەنی لە ملەی نەڵمە ڕێگای هاتووچۆی نێوان پێنجوێن و سلێمانی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێ داخرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو تانکەرێکی هەڵگری سووتەمەنی لەسەر ڕێگای سەرەکی ملەی نەڵمە کە قەزای پێنجوێن بە پارێزگای سلێمانییەوە دەبەستێتەوە، ئاگری گرت و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بووە هۆی ڕاگرتنی تەواوەتی هاتووچۆ ئەو ڕێگا ستراتیژییە.
پێدراوە ڕاستەکان: دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە قەزاکانی پێنجوێن و سەیدسادق، هەروەها لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە هەوڵەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکە کرد.
لێدوانی فەرمی: هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند" هۆکاری سەرەکیی ئەم ڕووداوە دووبارانە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی لەلایەن شۆفێرانی ئەو تانکەرانەوە.
بە گوتەی قایمقامی پێنجوێن، زۆربەی ئەو تانکەرانەی تووشی ڕووداو دەبن، ئێرانین و شۆفێرەکانیان پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ نابن.
ئاماژەی بەوەش کرد، ڕێگەی پێنجوێن سەخت و یەک سایدە، ئەمەش وەک هۆکارێکی دیکەی زیادبوونی مەترسییەکانی ڕووداوی هاتووچۆ لە ناوچەکەدا.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: ئەمە سێیەم ڕووداوی لەم شێوەیەیە کە لە شەوی ڕابردووەوە لەسەر هەمان ڕێگا ڕوودەدات، ڕووداوەکانیش بریتی بوون لە وەرگەڕان و سووتانی تانکەری سووتەمەنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن





