
دیمەنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) بڵاوکردەوە. لە 2025-08-23 دەستپێدەکات و ڕۆژی 2025-09-08 کۆتایی پێ دێت.
لێدوانی فەرمی: د. سەیوان سەعید، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، خشتەی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی 2024- 2025 بۆ هەموو پەروەردەکان نێردراوە. تاقیکردنەوەکان بۆ قوتابخانە حکومی و ناحکومییە خۆماڵییەکانە، بە هەمان میکانیزمی خولی یەکەم تاقیکردنەوەکان کاتژمێر 7:30 خولەک دەستپێدەکەن.
ژمارەکان وادەڵێن: لە خولی دووەم 96 هەزار و 572 قوتابی لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی تاقیکردنەوە دەکەن، ئەمە لە کاتێکدایە لە خولی یەکەم تەنیا 19 هەزار و 215 قوتابی دەرچوو بوون کە بەم شێوەیە دابەشکرا بوون:
زانستی: 11 هەزار و 735 قوتابی
وێژەیی: حەوت هەزار و 77 قوتابی
پیشەیی: 403 قوتابی
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەش دەڵێت: لە خولی دووەم ژمارەی هۆڵەکان 450 تا 500 هۆڵ کەمتر دەبنەوە. لەبارەی ئەوەی قوتابی لە هەمان هۆڵی پێشووتری تاقیکردنەوە بکات، هێشتا لەو بارەیەوە دڵنیایی و بڕیار نییە.
خشتەی تاقیکردنەوەکانی بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە






