فایلی خەڵک؛ دانیشتوانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون داوای ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی دەکەن
- هەواڵ
- 21 تەممووز
ئاڤا نیوز
دانیشتوانی گەڕەکی لاوانی شاری هەولێر داوا دەکەن پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرایی هەولێر بگەیەنرێت بە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەوانیش، بۆ ئەو مەبەستە داوایان لە ئاڤا کردووە دەنگیان بگەیەنێت.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتوانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی لاوان داوایان لە ئاڤا کردووە بەدواداچوونیان بۆ بکات، لەبارەی هۆکاری نەگەیشتنی ئاوی فریاگوزاریی خێرا، چونکە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەوانیش دەکەوێت سەر شەقامی 120 هەولێر و نزیکن لەو گەڕەکانەی ئاویان پێگەیشتووە.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا بەدواداچوونی کردووە و دەرکەوتووە بەشێکی زۆر لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان هەمان گرفتیان هەیە و پڕۆژەی فریاگوزایی خێرایی ئاوی هەولێریان پێنەگەیشتووە.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەموو ئەو پرۆژانەی کە دەکەونە سەر هێڵی یەکەم واتا دەرەوەی شەقامی 120 مەتری، ئەگەر پرۆژەی وەبەرهێنانن یاخود سەر بە شارەوانین نووسراومان لە ڕێگەی دەستەی وەبەرهینان و شارەوانی بۆ بکەن و ئێمەش ڕێککارەکان دەستپێدەکەین و ئاویان بۆ ڕادەکێشین، ئێستا بەشێکی پڕۆژەکان نووسراویان کردووە و سەرقاڵی رێککارەکانین.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا، گرفتی سەرەکی بەستنی پێوەرە، ماڵەكانی ئەو پڕۆژانە پێوەری ئاویان نەبەستووە و مەرجەكەش ئەوەیە كە دەبێت بیبەستن دواتر ئاوی پڕۆژەكەیان پێدەگات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






