ترەمپ: ئەگەر پێویست بکات دووبارە هێرش دەکەینەوە سەر ئێران

شەیری بکە لە:
ترەمپ: ئەگەر پێویست بکات دووبارە هێرش دەکەینەوە سەر ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی هێرشی دووبارە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران "ئەگەر پێویست بکات" ڕاگەیاند.

وێنەگە ورەکە: ڕۆژی سێشەممە 22-7-2025، دوای ئەوەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران  لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی هەرگیز دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی و پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت، سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی هێرشی دووبارە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕاگەیاند.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ''هێرشەکانی ئەمریکا زیانێکی زۆریان بەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران داوە و لەناوچوون ئەگەر دۆخەکە وا بخوازێت ئەوا جارێکی دیکە هەمان هێرش ئەنجام دەدەین''.

ترەمپ گوتیشی، ''ئەوەی گومانی لە بەهێزی هێرشەکانی ئەمریکا هەیە، پێویستە داوای لێبوردن بکات''.

باکگراوند: ڕۆژی 22-6-2025، ئەمریکا بە فڕۆکەی جەنگی B-2 هێرشێکی بەرفراونی کردە سەر سێ پێگەی سەرەکی ئەتۆمی  ئێران ' نەتەنز، ئەسفەهان و فۆردۆ'، زیانێکی زۆری بەر پێگەکان گەیاند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ