میدیای ئیسرائیل: تورکیا سێ جار ئەحمەد شەرعی لە هەوڵی تیرۆرکردن ڕزگار کردووە
- هەواڵ
- 22 تەممووز

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
میدیای ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، تەنها لەماوەی حەوت مانگدا، هەواڵگریی تورکیا سێ جار سەرۆککۆماری سووریا لە هەوڵی تیرۆکردن ڕزگار کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: یەنی شەفەقی تورکی لەسەر زاری میدیاکانی ئیسرائیل ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە شەرع لە ماوەی حەوت مانگی کۆتایی ئەمساڵدا، سێ جار بەسەر یەکەوە هەوڵی کوشتنی دراوە، هەر سێ جارەکە هەواڵگری تورکیا پێی زانیووە و پووچەڵی کردووەتەوە، تەنانەت هێزە ئەمنییەکانی تورکیا چەند جارێک ڕێگرییان لە کوشتنی ئەحمەد شەرع کردووە.
زانیاریی زیاتر: یەکەمین هەوڵی تیرۆرکردنی دژی شەرع لەکاتی دەرچوونی کۆشکی قەسر شەعب لە دیمەشقی پایتەخت بووە، لەگەڵ بینینی چالاکیی گوماناوی، هێرشبەرەکە دەستبەجێی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کوژرا.
دووەمین هەوڵی هێرشکردن لە پارێزگای دەرعا، لەسەر سنووری ئوردن کراوە. هێزە ئەمنییەکانی سووریا و تورکیا دوو تۆمەتباریان لەسەر ڕێگای کاروانەکانی شەرع لە سەردانەکەی بۆ ناوچەکە دەستنیشانکرد. بە گۆڕینی ڕێڕەوی سەفەرەکە، ڕێگری لە هێرشەکە کرا. ڕووداوەکە بەبێ ئەوەی بۆ ڕای گشتی ڕابگەیێنرێت، داخرا.
سێیەم و جددیترین پلانی کوشتن، ئەمجارە بۆسەیەکی چەکداری بوو کە لەسەر ڕێگایەکی جێگیر لە دیمەشق دانرابوو. ئامادەکارییەکانی هێرشەکە کە لە کۆتا خوولەک دا لەلایەن هەواڵگری تورکیا وهێزە ناوخۆییەکانەوە زانرا، پێش ئەوەی بتوانرێت بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پووچەڵکرایەوە. دوای ماوەیەکی کەم ئەحمەد شەرع لە ناکاو دیمەشقی جێهێشت.
ئەمەش بزانە: میدیاکانی ئیسرائیل و عەرەبی باس لەوەدەکەن، سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵانە هیچ زانیارییەک بۆ ڕای گشتیی بڵاونەکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






