
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای پێداچوونەوەی ئیدارەی ترەمپ بە ئەندامێتیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی یونسکۆ، ئەمریکا بڕیاری دا لەو ڕێکخراوە بکشێتەوە.
وێنە گەورەکە: بۆ جاری سێیەم لە مێژوودا ئەمریکا لە ڕێکخراوی یونسکۆ دەکشێتەوە و ئیدارەی ترەمپ یونسکۆ بەوە تۆمەتبار دەکات کە لایەنگریی چین و فەلەستین دەکات و دژی ئیسرائیل کار دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئانا کێلی، جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی، لە لێدوانێکدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "سەرۆک ترەمپ بڕیاری داوە ئەمریکا لە یونسکۆ بکشێنێتەوە، چونکە پشتگیری لە بابەتی ڕەگەزی، جیاکاری، دابەشکاریی کۆمەڵایەتی و کێشەکانی کۆمەڵگە دەکات، کە بە تەواوی لەگەڵ ئەو سیاسەتە ژیرانەیەدا ناگونجێت کە ئەمریکییەکان لە مانگی نۆڤەمبەردا دەنگیان بۆ داوە".
بەرپرسەکەی کۆشکی سپی جەختی لەوەش کردەوە کە "ئەم سەرۆکە هەمیشە ئەمریکا لە پێش هەموو شتێکەوە دادەنێت و دڵنیا دەبێتەوە کە ئەندامێتیی وڵاتەکەمان لە هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانماندا یەکبگرێتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە سێیەم جارە کە ئەمریکا لە یونسکۆ دەکشێتەوە و دووەم جارە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا. ئیدارەی ترەمپ پێشتریش لە ساڵی 2017دا بڕیاری کشانەوەی دابوو، کە لە ساڵی 2018دا چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەهۆی هەمان نیگەرانییەکانەوە سەبارەت بە ئیسرائیل. بەڵام ئیدارەی بایدن لە ساڵی 2023دا دووبارە ئەمریکای گەڕاندەوە بۆ ناو ڕێکخراوەکە.
ئەمەش بزانە: بڕیاری کشانەوەکە لە کۆتاییی مانگی کانوونی یەکەمی2026دا بە فەرمی جێبەجێ دەکرێت. ئەمریکا بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1984 لە سەردەمی سەرۆک ڕۆناڵد ڕەیگندا لە یونسکۆ کشایەوە و لە ساڵی 2003دا گەڕایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






