
عامر فایز، پەرلەمانتاری عێراق و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتار و سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیێنێت، حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لیژنەیەکی هەماهەنگیی هاوبەشەوە گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی پابەندکەر بۆ هەردوولا سەبارەت بە ژمارەیەک پرسی هەڵپەسێردراو کە لە پێش هەموویانەوە دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە. دووپاتیشیکردەوە کە ئەمڕۆ دوای ڕێککەوتنەکە بڕیار لە خەرجکردنی مووچە درا.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی کۆتا ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبەرامبەر ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی کوردستان بەشێوەی مانگانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت لە بەندەری جەیهانی تورکیا ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات، هەروەها مانگانە 120 ملیار دینار ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات.
لێدوانی فەرمی: لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "ئاڤا میدیا"، عامر فایز، پەرلەمانتاری عێراق و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی کردەوە کە ئەو لیژنە هەماهەنگییەی لە نێوان بەغدا و هەولێر پێکهێنراوە، ئەرکی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی لە ئەستۆدایە، لە چوارچێوەیەکدا کە هەردوولا پابەند دەکات بە ڕێزگرتن لە دەرەنجامەکانی گفتوگۆ.
ناوبراو دووپاتیکردەوە، حکومەتی فیدراڵی سوورە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی و گفتوگۆکانی ئێستاش ئامانجیان تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگە یاساییانەیە کە پێشتر ڕێگر بوون لە بەجێگەیاندنی هەندێک لە بڕگەکانی بڕیارەکە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی باسی ئەوە کراوە، هەرێمی کوردستان بە مەبەست نییە کە نەوت هەناردە ناکات، بەڵکو بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە، یەکێکیان ئەوەیە کێڵگە نەوتییەکان بە درۆن بۆردوومان دەکرێن، هۆکاری دووەم ئەو کۆمپانیایانەشی کە بۆردوومان نەکراون ئەوانیش کارەکانیان وەستاندووە لەترسی ئەوەی بە ئامانج بگیرێن.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش د.فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق داوای کرد لیژنەیەکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی ناوخۆی کوردستان و عێراق دروست بکرێت، بۆ ئەوەی سەرچاوەی هێرشەکان دیاری بکرێت، بەڵێنی ئەوەیان داوە ئەو بابەتە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بخرێتە بەرباس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






