لە هەولێر دانیشتووانی گەڕەکێک کێشەی لاوازی ئینتەرنێت و هێڵی مۆبایلیان هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش

ژمارەیەک تاوەری هێڵی ئینتەرنێت و پەیوەندی کردن
ئاڤا نیوز
لە گەڕەکی قەرەبووی ناحیەی کەسنەزانی پارێزگای هەولێر، نزیکەی 500 ماڵ کێشەی لاوازی ئینتەرنێت و هێڵی مۆبایلیان هەیە، بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزانیش دەڵێت، کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و مۆبایل بۆ چارەسەری کێشەکە دێننەسەر خەت.
چیرۆکی سەرەکی: خەڵکی گەڕەکی قەرەبوو نیگەرانن لەوەی کێشەی لاوازی ئینتەرنێت و هێڵی مۆبایلیان هەیە و لەڕێگەی ئاڤاوە داوای بەدواداچوونیان بۆ کێشەکەیان کرد، ئەوان دەڵێن ئەو کێشەیەی هەیانە بووەتەهۆکاری ئەوەی نەتوانن پەیوەندی بە کەسوکارییانەوە بکەن.
زانیاریی پەیامنێر: شاکر عەلی، دانیشتوویەکی گەڕەکی قەرەبووە و باس لەوە دەکات، بەهۆی خراپی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێت، بە تایبەت مۆبایل تا قسە لەگەڵ خزم و دۆستێکی دەکات دەبێت کۆڵان و سەربانەکان هەمووی بکات، تاوەکو هێڵی دەست دەکەوێت "هەر بە هیلاک چووینە، نە دەتوانین بچینە تازیەیەک نە خزمێک پەیوەندییمان پێوە دەکات تاوەکو سەردانمان بکات، ئاگامان لە هیچ نییە".
دەشڵێت، "کار گەیشتووەتە ئەوەی خانووەکەم بە یەک دەفتەر زەرەر بفرۆشم بەس لەبەر شەبەکە".
لەلایەکی دیکەوە: حەسەن خدر، موختاری گەڕەکی قەرەبوو بۆ ئاڤا دەڵێت، لە ساڵی 2023ەوە سەردانی ناحیەی کەسنەزان و کۆمپانیاکانی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێت دەکات، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
لێدوانی فەرمی: سائیب هاروون، بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئەو ماڵانەی گرفتی شەبەکەیان هەیە با واژۆ کۆبکەنەوە و لەڕێگەی موختارەوە بیهێننە ناحیەکە، ئێمەش کۆمپانیاکانی مۆبایل و ئینتەرنێت بە ئامانجی چارەسەرکردن دەهێنینە سەر خەت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
لەکوت خۆپیشاندان بەردەوامە و داوای مانگرتنی سەرتاسەری دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ئەحمەد شەرع: پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانت بکە
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا کاتی ناردنی پارە لە بەغداوە ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 24 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشکراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە ئاکرێ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک مانگا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: هێلکە کۆڵیسترۆڵی زیانبەخشی نییە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ ڕووبەڕبوونەوەی قەیرانی کەمی ئاو و کارەبا ڕۆژی پشوو زیاد دەکات
21 تەممووز
لە بەنگلادیش فڕۆکەیەکی سەربازی لەنێو کۆلێژێک دەکەوێتە خوارەوە
21 تەممووز
داوا دەکرێت فرۆشتنی شیری دایک رێگەی لێ بگیرێت
21 تەممووز
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
لەکوت خۆپیشاندان بەردەوامە و داوای مانگرتنی سەرتاسەری دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ئەحمەد شەرع: پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانت بکە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 24 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشکراون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی ئەمریکا لەبارەی مووچە و نەوتی کوردستان گەیشتە سوودانی
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک مانگا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە