دوای کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت، پارێزگاری واست دەستی لەکار کێشایەوە

شەیری بکە لە:
دوای کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت، پارێزگاری واست دەستی لەکار کێشایەوە

محەمەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری واست

ئاڤا نیوز

پارێزگاری واست، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە ئەنجوومەنی پارێزگا دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند کردووە.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی 2025-07-16، لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، زیاتر 70 کەس گیانیان لەدەست داو دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

پەیامی فەرمی: محەمەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری واست لە پەیامێکدا کە ئاراستەی خەڵکی پارێزگاکەی کردووە، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی گەڕاندەوە بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی ئەو قوربانیانەی کە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەم دواییەدا گیانیان لەدەستدا، وەک هەڵوێستێک بۆ دڵدانەوەی کەسوکاری قوربانیان.

دەقی پەیامەکەی پارێزگاری واست

خەڵکە بەڕێز و خۆشەویستەکەمان
کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکان

وەک ڕێزێک بۆ خوێنی شەهیدان، چونکە ئەوان پێویستیان بە هەڵوێستێکە کە بەشێک لە برینە قووڵەکانیان سارێژ بکات و وەک وەفایەک بۆ ئەوان و بۆ خەڵکی ئەم پارێزگایە کە بە چاو و ئارەقەی نێوچەوانم خزمەتم کردووە و لە هیچ ساتێکدا درێغیم نەکردووە، بە شانازییەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەش بە ئەنجوومەنی پارێزگای واست دەکەم و لەلایەن ئەنجوومەنە بەڕێزەکەوە پەسەند کرا."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ